سەرۆکی کۆنی هەواڵگریی بەریتانی دەڵێ کۆرۆنا لە چینەوە بڵاو بۆتەوە
سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا (MI6)، نهێنییەک لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەڵێت کۆرۆنا بەشێوەیەکی سروشتی سەری هەڵ نەداوە.

رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە: ریچارد دێرلۆڤ، سەرۆکی پێشووی MI6 (لەنێوان ساڵانی 1999-2004)، رایگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی سروشتی سەری هەڵ نەداوە.

ناوبراو بە پشت بەستن بە راپۆرتی توێژەرانی وڵاتەکەی و نەرویج، رایگەیاندووە کە لە تاقیگەکانی چین هەوڵی پەرەپێدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دراوە، بەڵام بە هەڵە لەدەست زاناکان دەرچوو و بە جیهاندا بڵاو بووەوە.

لەبارەی بەرپرسیارێتیی چین لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە جیهانەوە سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوە كردووە: ”رەنگە“ چین ناچار بکرێ قەرەبووی هەموو وڵاتانی جیهان بکاتەوە و ئەگەریش قەرەبوویان نەکاتەوە، ئەوا وڵاتان ناچار دەبن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چیندا بچنەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە وڵاتی چین سەری هەڵدا و تاوەكو ئێستا شەش ملیۆن و 535 هەزار و 320 کەس لە جیهاندا تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا،نزیكەی 390 هەزار كەس گیانیان لەدەست داوە.
کوردیو

به‌روار:  05/06/2020
421   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   471
کۆی سه‌ردان:   29233146