دوو پزیشكی سلێمانی ھاواردەکەن: "بۆخاتری خوا رەحم بەخۆتان بکەن بەکەس نا
دوو پزیشكی ناو شاری سلێمانی باس له دۆخی ئیستای نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه ده‌كه‌ن و ده‌لێن: "تووشبووی وای تێدایه هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی نییه، كه‌چی ناتوانێ رسته‌یه‌ك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بلێت".
هه‌ردوو پزیشك، دكتۆر میر و دكتۆر ئاودێر له قاوشی هه‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی شارن و شایه‌تی له راستی ئه‌م زانیارییانه ده‌ده‌ن، و ده‌لێن: قاوشی ھەناوی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی فولە "کە تایبەت نییە بەکۆڕۆنا!"، لەھەموو تەمەنێکی تێدایه 20 ساڵان 30 ساڵان تا 70 ساڵان، ئافره‌تی دووگیانی تێدایە، تییدایه بە ئامێری ئۆکسجینەوە؛ ئۆکسجینی ناگاتە 80% و حاڵی خراپە.
ووتووشیانه: تووشبووی وای تێدایه ته‌مه‌نی 45 ساڵە ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنی نییە كه‌چی ناتوانێ رستەیەک بەسەریەکەوە بڵێت، تووشبووی وا هه‌یه ئەشیعەی تەنووری سنگی ھاواردەکات کۆڕۆنایە، دەڵێ کۆرۆنامان نییە!.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن: ھەمووی ھەناسەی توندە ئۆکسجینی دادەبەزێت پێویستی بە ئۆکسجین ھەیە، کۆکەی وشکیان ھەیە، لەرز و تایەن ھەیە.
به پێی زانیارییه‌كان، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: ئێستا، نەخۆشخانەی سەرچنار تایبەتە بەکۆرۆنا پره له نه‌خۆش، نەخۆشخانەی ئاسا تایبەت بەکۆرۆنا شوێنی نه‌ماوه، ئەمە وەزعی سلێمانییە ئێمە ئاگادارین زۆربەی ھاورێ و ھاوپیشە بەرێزەکانمان کە دوو رۆژ خۆشیان لەتەمەنی خۆیانا نەبینی لەناو جەرگەی وەزعەکەدان ، ھاواردەکەن بۆخاتری خوا رەحم بەخۆتان بکەن بەکەس نا، ھەمووی دەڵێ فشەیە.
کوردی‌و
بهروار: 04/06/2020
667 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|