حەسیب یانڵچ تۆڵەی زمانی کوردی لە تورکیا دەکاتەوە
ئەم تۆڵەیەی یانڵچتان پێ چۆنە؟
حەسیب یانڵچ لە ئینستیتوتی ئامەد لە باکوری کوردستان زمانی کوردی دەووتەوە. بەڵام ساڵێک لەمەوبەر ناچار کرا وڵات جێبهێڵیت و بێتە سوید. ئێستا یەکەم ئینستیتوتی زمانی کوردیی لە جیهاندا بە ئۆنلاین دامەزراندووە و ئامانجیشی ئەوەیە کە کۆرسی زمان بداتە نزیکەی سەدهەزار کەس، لە کاتێکدا لە ئامەد تەنها دەیتوانی بگاتە چەند هەزارێک.
یەکێک لەو خولانەی یانڵچ بە ئۆنلاین پێشکەشی دەکات فێرکردنی دیالێکتی کرمانجییە بۆ ئەو کەسانەی بە سۆرانی دەدوێن.
درێژەی بابەت
https://sverigesradio.se/artikel/7487649
بهروار: 03/06/2020
535 جار خوێندراوهتهوه
|