له‌ئێستادا كۆرۆنا ڤایره‌س وه‌كو كاره‌سات نابینم له‌كوردستاندا.
ژیار محەمەد
د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و بۆری هه‌وا له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی
دکتۆر کامەران قەرەداخی پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی سنگ و بۆری هەوا، مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت " له‌ئێستادا كۆرۆنا ڤایڕه‌س وه‌كو كاره‌سات نابینم له كوردستاندا ، ئه‌مه خه‌ڵك تۆقاندنه، ده‌سه‌ڵات له كوردستان نایه‌وێت مرۆڤی كورد له ڤایره‌سه‌كه تێبگات، ده‌شڵێت "كوردستان قۆناغێكی زۆر باشی بڕیووه. كوردستان نابێت به‌هیچ وڵاتێكی تر، ئێمه تازه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئێستا ڕوویداوه له كوردستاندا، ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات بووه هه‌م به‌سیاسی و هه‌م به ته‌ندروستییەوە، هه‌میشه نه‌خۆشی و زانست ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی،ده‌توانن به‌و په‌ره‌گرافه ئێمه زیندانی بكه‌ن و بمانده‌ن به دادگا
"د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی واده‌ڵێت"
"هۆكاره‌كانی زیادبوونی توشبووانی كۆرۆنا "
سه‌باره‌ت بە زیادبوونی ژماره‌ی توشبوانی په‌تای كۆرۆنا ڤایڕه‌س، له كوردستاندا و به‌تایبه‌تی له سنوری چوارده‌وری سلێمانی، من به "شه‌خصی" خۆم له كۆتایی مانگی چواردا زۆر گه‌شبین بووم به‌وه‌ی، كه ئێمه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له هه‌فته‌ی یەکەمی مانگی پێنج دا، یان ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج شایی بگێڕین، هه‌میشه یه‌كێك له دروشمه‌كانی من تكایه شایمان لێمه‌كه‌ن به شین، و هه‌میشه ئێمه ته‌قدیری هاوڵاتیانمان كردووه، و ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا له دوای ئه‌وه‌وه، به‌تایبه‌تی ڕێكاره‌كان شلكرایه‌وه، دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، بژێوی، و ئابوری، هه‌روه‌ها به‌پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت خۆی وه‌كو حكومه‌ت سه‌ری گه‌وره بكات به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی چونكه به‌ڕاستی له ڕۆژگارێكی ئاوا كه مرۆڤی كورد توشی ئه‌م نه‌هامه‌تییه بێت، حكومه‌ت چۆن پێشووتر چووه قه‌رزی كردووه، بۆ كۆمه‌ڵێك شتی تر كه زۆربه‌ی هاونیشتمانییان ئاگایان لێی نیه قه‌رزه‌كه بۆچییه؟! ده‌بوایه بۆ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك قه‌رزی بكردایه، ئه‌وه بوو خه‌ڵكه.
دەنگی کوردی ئەمریکا
به‌روار: 03/06/2020
467 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|