من چیم دەوویست؟
من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کەنانێک و
که کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هە تاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستیی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و
عەشقم باتێ!
من چیم ئەویست لەوە زیاتر و
نەیدامێ!
بۆیە ئیتر نیوە شەوێ
دەروازەکەیم شکاند و
چوومە دەرێ
بە ئێجگاری چوومە دەرێ!
شێرکۆ بێکەس
ئێستا کچێک نیشتیمانمە
بهروار: 03/06/2020
978 جار خوێندراوهتهوه
|