10 هۆنراوەی قادر بیوکايە لە ئەلبومێکدا
نووسەر و هۆزانڤانی باکوری کوردستان قادر بیوکایە 10 هۆنراوەی بەشێوەزاری زازاکی کرمانجی سەروو لە ئەلبومێکدا چەندان گۆرانیبێژی هەموو بەشەکانی کوردستان میلۆدی بۆ دادەنێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسه‌ر قادر بیوكایه‌ له‌ هۆڵه‌نداوه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پرۆژه‌یه‌كدا 10 هۆنراوه‌م له‌ لایه‌ن 10 هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورستانی باكوره‌وه‌ كراون به‌گۆرانی و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشیشی هه‌بووه‌.

وتیشی: بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌كوردستانی باكور پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ به‌رهه‌مبهێنرێت و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌داهاتوودا كلیپ بۆ به‌رهه‌مه‌كان بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێنج ساڵ پێش ئێستا به‌رهه‌مه‌ێكی دیكه‌م بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌كورستانی باكوورو خه‌ڵك به‌پێشوازییه‌كی باشیان لێكرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و ئه‌لبومه‌ له‌ناو سۆشیالمیدیاش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بووه‌و یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كان له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا له‌ یوتیوب 17 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه‌.

ئاماژە بەنامەیەکی نووسەر و هۆزانڤانی باکوڕی کورستان (قادر محەمەد بیوکایە)، کە لە خانەوادەیەکی ناسراوی وە شەهید (نەجۆ- نەجمەدین بیوک کایە)یە، کە بە شەهید (سەلاح)ناسراوە.

قادر لە ساڵی 1960 لە گوندی قەرەهان، لە قەزای سیڤیرک لە پارێزگای ئورفە لە باکوری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 بە هۆی نەمر (شەهید شازاد سائیب)ەوە، لە ڕێگەی (ی.ن.ک) ەوە لە دیمەشقەوە گەیشتۆتە هۆڵەندا و لەوکاتەوە لە هۆڵەندا دەژی، ناوبراو یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی رێکخراوی کارگەران- باکوڕی کوردستان، ئەو ڕێکخراوە لەسەر دەستی شەهید سەلاح- نەجمەدین بیوک کایە، لە دیاربەکر دامەزراوە، کە گروپێکی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرابوون، بە ناوی وارگەی شۆڕشگێڕ و دیموکراتی ڕۆژهەڵات، ئەندامەکانی بریتی بوون لە دەستەیەک لە گەنجانی کوردی خوێندەواری چەپی زانکۆکانی ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە.

زۆربەی نوسینەکانی قادر محەمەد بیوککایە، بە زمانی تورکی نووسراون و بەشێک لە شیعرەکانی بە شیوەزاری زازاکی نوسیووە، کە ڕەنگدانەوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردانی باکورە، شیعرەکانی ئەم شاعیرە، گەلێک لە گۆرانیبێژان ئاوازیان بۆداناوە، بە تایبەتی دەنگبێژی ناسراوی باکوڕ (میکایەڵ ئەسڵان)، دوو ئەلبوومی سروود و گۆرانی بە CD بۆ هەڵبەستەکانی ئەم نوسەر و شاعیرە دروستکردووە، یەکەمیان بڵاوکراوەتەوە و دووەمیشان لەم ماوەیەدا بڵاوبۆتەوە.
نوسەر دۆستێکی نزیکی چالاکڤانانی کوردانی باشورە لە هۆڵەندا، ئێمە وەک ڕێکخراوە کوردییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وەک یانەی کوردیی "میدیـــا" لە ئەمستردام، چەندین جار چالاکیمان بۆ ڕێکخستووە، نووسینەکانی جەخت لە گێڕانەوەی بیرەوەری و یادەوەریەکانی خەباتی خۆیی و شەهید نەجۆ (نەجمەدین بیوک کایە) دەکات و باسی دۆستایەتی و نزیکی خۆیان و خانەوادەکەیانی لەگەڵ کوردانی باشووردا دەکات، بە تایبەتی نەمران مام جەلال و کاک نەوشیروان، باسی ئەو ماوانە دەکات بەتایبەتی لەسەرەتای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ، چۆن کاک نەوشیروان لە گوندەکەی ئەمان موختەفی بووە و ئەمان چۆن هاوکاری و یارمەتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و دیموکراتی ئەو بەشەی کوردستانیان داوە. هەروەها باس لە دروست بوونی سەرهەڵدانی گیانی کوردایەتی کرد هەر لە ساڵی ١٩٧١ ەوە، پاشان هاوکاری خۆیان لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستاندا لە باشور، بە تایبەتی لە ساڵانی ١٩٧٦ تا ١٩٧٩.

قادر بوکایە هەمیشە ئاماژە بەوە دەدا، کە ئەو کتێبەی (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە)، بە تایبەت لەسەر باشور نووسیوە، بۆ گرێدانی پەیوەندی لە نێوان باشور وباکوردا، ئێستا کتێبەکە لە تورکی یەوە کراوە بە کوردی سۆرانی و بەندە (سەردار فەتاح ئەمین) پێیدا چۆتەوە. کتێبەکە بریتییە لە 376 لاپەڕە و ٧٩ سەرباس و بابەتی هەمەجۆری ئەدەبی و کەلتوری لە خۆگرتووە، هەروەها هەندێ لە باسەکانی کتێبەکەی تەرخان کردووە بۆ گەشتەکەی خۆی، کە ساڵی ٢٠١٤ ی بۆ باشوری کوردستان، لە ناوچەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، بارزان، شەقڵاوە و هەتا دوایی.

بۆ یەکەمینجارە نوسەرێکی کوردی باکوڕ، بەم شێوازە بەرفراوانە کتێبێکی ئاوا، لەسەر باشوری کوردستان بە زمانی تورکی بڵاوبکاتەوە.

کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر رووداوەمێژووییەکانی ئەو چل ساڵەی پێشوو، لە لێدوانێکدا بە تایبەتی باڵیۆز بەڕێز تەیب بەرواری وەک شایەتحاڵ و هاوڕێی نزیکی کاک نەوشیروان و بەشداربوویەکی ئەو سەردەمە، ڕاستی ئەو ڕوودانەی، پشتڕاست کردەوە و بۆچوونەکانی قادر بیوک کایەی سەلماند.

لێرەدا بۆ ناساندنی ئەلبوومە تازەکەی قادر بیوکایە، کە بە دەنگی دە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی هەموو بەشەکانی کوردستان گوتراوە و ئاوازی بۆ دانراوە بەشێوەزاری زازاکی کرمانجی سەروو لە ئەلبومێکدا پێشکەش کراوە ئەم نامەیەی لای خوارەوەی، قادر بیوکایە خۆیتان، کە بە لاتینی نوسیوێتی و بۆ ئێمەی ناردووە، ئێمەش بە شێوەزاری کرمانجی خواروو بەرەوڕووی ئێوەی ئازیزی دەکەینەوە، لەگەڵ لینکی گۆرانیەکان.

http://www.realitehaber.com/2020/05/23/kurt-sanatcilardan-album-firatin-sesi-herkesin-dilinde/?

fbclid=IwAR1OxKwOsdlOiCdrstf1GF9y56vsjwGeGCWwapQd49nmhMyqTks1rL0CKyU

https://www.facebook.com/kadir.buyukkaya.5

1414.gif

نووسەر وەک لە دەقی نامەکەیدا دەڵێت:

من قادر بیوککایەم، لە هۆڵەندا دەژیم، کوردی زازامە، بەڵام بە کوردی سۆرانی و کرمانجی قسە دەکەم، پێش چوارساڵ لەگەڵ هونەرمەندی ناسراو میکایەڵ ئەسڵان بە ناوی (WENGé ROYİ)، دەنگی فورات، ئەلبوومی یەکەمم بڵاوکردەوە، تێکست و میلۆدییەکانی هی خۆم بوون و خۆم ئامادەم کردبوون، بۆ ناساندنی ئەو ئەلبوومە ساڵی 2015 لەگەڵ هونەرمەند میکایەڵ ئەسڵان لە باکوری کوردستان لە شارەکانی دیاربەکر، سیوەرەک و لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا و سوید، چەند کۆنسێرتێکمان بۆ سازکردن.

ئێستە ئەلبوومی دووەمیش لەم ماوەیەدا هەر ناوی (WENGé ROYİ)، دەنگی فورات، بڵاوبۆتەوە و گوێگر و بینەرێکی زۆری لەسەر یوتوب هەیەخەریکی ، نزیکەی سێ ساڵە کار و ئیشی بۆ دەکەین بۆ دەرچوونی ئەو ئەلبوومە. ئەو ئەلبوومە لە دە سروود پێک هاتووە. تێکست و میلۆدییەکانی ئەو ئەلبوومە هەموویان لە نووسینی خۆمە. بۆ دەرچوونی ئەو ئەلبوومە دە هونەرمەندی ناسراو پێکەوە ئیشناب بۆی کردووە، ئێستە ئەلبوومەکە تەواو بووە و بڵاوبۆتەوە.

بە نیاز بووین کاتێک ئەلبوومەکە تەواو بوو، لە چەند وڵاتێکی جۆربەجۆر، نزیکەی 15- 20 کۆنسێرتی گەورەی بۆ ڕێکبخەین، بەنیاز بووین مەزنترین کۆنسێرت لە شاری ئامەد ساز بکەین، دوای ئەوە کۆنسێرتێک لە شاری جێگەی لەدایک بوونم شاری سیڤەرەک سازبکەین. کۆنسێرتەکەی سیڤەرەک کرابووە دیاری بە ناوی هونەرمەندی سینەماز یەڵماز گۆنایەوە، هەروەها ئەو کۆنسێرتە لە گوندی باپیرانی یەڵماز گۆنای پێشکەش بکەین. وەک دەزانن کە هونەرمەندی فلیمسازی سینەمایی یەڵماز گۆنای لای کورد و سەرانسەری جیهان زۆر ناسراوە. هەروەها شایانی گوتنە شاری سیڤەرەک جێگەی لەدایک بوونی شەهید نەجۆ- نەچمەدین بییوککایەیە.

شەهید نەجمەدین بییوککایە، لای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک شەهیدی خۆیان قبووڵیان کردووە و لە ناو بیرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیکەری بۆ دروستکراوە.

ئێمە کۆنسێرتەکەمان ئەگەر ئەم نەخۆشی پەتای کۆرۆنایە ڕێگەی لێ نەگرتینایە بەنیاز بووین دوای ئاماد و سیوەرەک، هەوڵ بدەین لە تورکیا لە ئەستەمبوڵ، ئەزمیر، ئەدەنە، مێرسین و چەند شارێکی تری تورکیا پێشکەش بکەین، هەروەها جگە لەو شوێنانە بەنیازبووین لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و سوید کۆنسێرتێکی ڕێک و پێک دروست بکەین.

بە هۆی دۆستم سەردار فەتاح ئەمین لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی کاک بابەکر دڕەیی قسەم کردبوو، زۆر حەزم دەکرد، کۆنسێرتێکی گەورە، لە شاری سلێمانی پێشکەش بکەم، ئەگەر بمانتوانی بایە ئەو ئیماکانێتە دەست بخەین. دەبوو ئەم کارە بۆ گەلەکەمان ببوایە بە قانزانجێکی گەورە.
ئێستەش بۆ مەستی بڵاوبوونەوەی ئەو کارە و ئیشی ئێمە زۆر حەز دەکەین لە تەلەفزیۆنەکانی کوردستان، لەگەڵ ئێوەی بەڕێز پەیوەندی دروست بکەین، ئەگەر ئێوە بتوانن دەستی یارمەتیمان بۆ درێژ بکەن، ئێمە زۆر مەمنوون دەبین.
لەگەڵ ڕێزمان
قادر بییوککایە

بۆ ئەوەی هەڵە نەکەم وەک خۆی ناوی گۆرانیبێژەکان لە خوارەوە وەک خۆی دەنووسیمەوە، وەک چۆن قادر بیوکایە بۆی ناردووم.

ناوی ئەو 11 هونەرمەندە ناسراوەی 10 هۆنراوەی (قادر بیوکایە) یان بە ئەلبومێک لە 10 میلۆدی جواندا بەشێوەزاری کرمانجی سەروو- زازاکی گۆرانیەکانیان چڕیووە، بریتین لە:

1- Mikail Aslan ( Xelki Dersim )- De Vajê میکایەڵ ئەسڵان، خەڵکی دەرسیم ناوی گۆرانییەکەی

2- Beser Şahin ( Xelki Qoçgiri) -Şewê Dergîبێسەر شاهێن خەڵکی قۆچەری ناوی گۆرانیەکەی

3- Rojda ( Lı İstanbul ) Nameyê Keyneke ڕۆژدا خەڵکی ئەستەمبۆڵ ناوی گۆرانیەکەی

4- Xéro Abbas ( Kurdi Rojava )- Sewl Tengo خەیرۆ عەباس خەڵکی ڕۆژئاڤا ناوی گۆرانیەکەی

5- Mehmet Akbaş ( Amed ) - Xalê Mi مەیهمەت ئەکباش خەڵکی ئاماد

6- Tara Mamedova ( Kurdi Ermenistan ), Kerem Sevinç Ft. ( Lı Amed ) - Se Vajî تارا مەمۆدۆڤ کوردی ئەرمینیا پێکەوە لەگەڵ کەریم سیڤێنچ خەڵکی ئاماد گۆرانی

7- Serap Sasa ( Lı Siverek ) - Ewro Meşt سەراب ساسا خەڵکی سیڤەرەک بە گۆرانی

8- Sasa -( Lı Siverek )- Xum Xumê سەراب ساسا خەڵکی سیڤەرەک بە گۆرانی

9- Hani Mojtahedi ( Kurdi Rojhelat) - Yara Mi هانی موهتەدی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە گۆرانی

10- Gulseven Medar (Dersim ) – Wazenaگوڵسڤین میدار خەڵکی دەرسیم بەگۆرانی

سەردار فەتاح



به‌روار:  03/06/2020
951   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   175
کۆی سه‌ردان:   29231418