دانپیانانی ژنێک 💜
دان پێنانی ژنێك ...!
"""""""""""""""""""""""""""""
ژنێك دوای ئەزمونی 17 ساڵ لە هاوسەرگیریدا دەڵێ :
ـ ئەگەر ژن نیوەی کۆمەڵ و دایکی نیوەکەیتریش بێت ئەوا پیاویش نیوەی کۆمەڵ و باوکی نیوەی تریشە ...
ـ پیاو جوانترین بونەوەرە کە خوای گەورە دروستی کردووەو شێوەی بۆ داناوە بەو شێوەیەی کە ئێستا هەیەتی .
ـ پیاو تێدەکۆشێ و قوربانی بەو هەموو شتانە دەدات کە هەیەتی بۆ ئەوە بیبەخشێتە خوشکەکەی یان کچەکەی یان دایکی یان هاوسەرەکەی یان باوکو برای یان کوڕو نەوەکانی .
- پیاو گەنجێتی و تەندروستی خۆی دەکاتە قوربانی لە پێناو هاوسەر و منداڵەکانی لە ڕێگای کارەکەی بەبەردەوامی وە زۆر جار کاتی زیادەش کاردەکات بێ ئەوەی گلەی و گازاندە ومنتەیان بەسەرەوە بکات .
- هەر پیاوە هەوڵ دەدات بۆ بونیات نانی خێزان و دواڕۆژی منداڵەکانی ، ئەگەر بۆ ئەو مەبەستە ناچار بێت دوو کار بکات ئەوا ئامادەیە بێ ئەوەی گوێ بە تەندروستی خۆی بدات .
- پیاو وێڕای گلەیی و بۆڵەبۆڵی ژن و دایك و باوکی و پرتەپرتی بەڕێوەبەری کارەکەی ، بەردەوام تێدەکۆشێ .
- پیاو خۆی بە بەرپرس دەزانێ ئەگەر شتێکی نەخوازراو ڕویدا هەموانیش گلەیی لێدەکەن و خەتای لێدەگرن .
ـ پیاو ئەگەر تۆزێك گرنگی بەخۆی بدا و پشوێك وەرگرێ هەموان پێیدەڵێن بێباك و هەست بە بەرپرسیارێتی ناکات ..
- پیاو ئەگەر بڕیار بدات کە بۆ ماوەیەك پشو وەرگرێ و لەماڵەوە پاڵداتەوە هەموان پێیدەڵێن تەمبەڵە .
- ئەگەر کوڕەکەی هەڵەی کرد ئەویش ئەویش تۆزێك بە توندی ئامۆژگاری بکا هەموان پێیدەڵێن ئەوە ترس و تۆقاندن و باوك سالاری بەکار دەهێنێت ، ئەگەر کاردانەوەشی نەبێت هەموان پێیدەڵێن منداڵەکانی پشتگوێ خستوە و هەستی بەرپرسیارێتی نیە .
- ئەگەر ڕێگری لە کار کردنی ژنەکەی بکات پێیدەڵێن دواکەوتوە وئەگەر ڕێگری نەکات پێیدەڵێن ئەو پیاوە شەرم لەخۆی ناکات .
- ئەگەر گوێ لە قسەکانی دایکی بگرێت دەڵێن هێشتا منداڵە
ئەگەر گوێ لە قسەکانی ژنەکەی بگرێت دەڵێن ئۆمەرە .
وێڕای ئەمانە هەمووی باوك تاکە مرۆڤە کە ئاواتەخوازە :
ـ منداڵەکانی لە هەموشتێك لەخۆی چاکتر بن .
ـ کاتێك لەوپەری نائومێدی بوو بەرانبەر منداڵەکانی هەر لێیان ڕازییە و دوعایان بۆ دەکات .
ـ خۆڕاگرە کاتێك منداڵەکانی لە کاتی منداڵیدا بە پێیەکانیان بەسەر سەری بکەون و لەکاتی گەورەیشدا پێبخەنە سەر دڵی .
- ئامادەیە باشترین شتەکانی خۆی بداتە منداڵەکانی ئەگەر لەتوانایدا هەبێت هەمودونیایان بۆ دابین دەکات .
- هەروەك چۆن منداڵ نۆ مانگ لە ڕوحمی دایکیدا دەبێت
بەڵام بەدرێژایی تەمەنی لە دڵو عەقڵ و هۆشی باوکیدا دەبێت .
ـ کەواتە سەرتاسەری جیهان باش دەبێت ئەگەر باوك باش بێت بەڵام ئەگەر باوك نەما دونیای ئەوان وێران دەبێت .
لەکۆتایشدا ئەو ژنە ڕاستگۆیە دەڵێ :
ڕێز لە مێرد و باوکو کوڕو براتان بگرن چونکە ئێوە هەرگیز ناتوانن بزانن چەند قوربانی لە پێناوی ئێوەیدا داوە .
بهروار: 01/06/2020
565 جار خوێندراوهتهوه
|