با کوردستان نەبێتە ئیتاڵیا ⛔
هۆکارەکانی گەیشتنی کۆرۆنا بەو حاڵەی ئێستا لە کوردستان
١. ئەوانەى ئامۆژگارى خەڵكيان دەكرد و چالنج و شتی بێمانایان دەكرد و دەيانگوت پابەندبن زياتربوون لەوانەی ئاموژگاری دەكران!
۲. هەندێك لە مەلاكانی ئايین: كۆرۆنا درۆيه و مروڤی موسڵمان ناکوژیت!
۳. هەندێك لە پزیشكەكان: شەپۆلی دووەمى كۆرۆنا كوردستان ناگرێتەوه و هيچ مەترسیيەك نيه.
٤. هەندێك نووسەر و سیاسیەكان : ئيدارەى خۆجێی سلێمانی کۆرۆناى كۆنترۆڵكرد و تەواو بوو نەما و نموونەيەكى سەركەوتووى لامەركەزیى ئيدارى بوو.
٥. پارێزگای دهۆک: هەمووتان وەرنه دەرەوە و چەپڵە بۆ كارمەندانى تەندروستى و ئەمنى لێبدەن كۆرونا تەواو بوو، هاتنه دەرەوە و ٣ كەسيش به تەقەى خۆشى كوژران!!
٦. پارێزگاری سلێمانی: دەرمانى كۆرونا له سلێمانى دروستدەكرێت و بۆ هەموو عيراق دەنێرين.
٧. بەرێوەبەرێکی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا: بەرگری لەشى مرۆڤى كورد بەهێزە و وەك مرۆڤى ئەوروپی نییه. ئێمە کفتە و دۆڵمەدەخۆین بۆیە بەسووکی نەخۆشییەکە دەگرین!
۸.بەرێوەبەری تەندروستیی شارێک: لە فڵانەوە بۆ زمناکۆ برادەران ئاگادار بکەوە بەیانی ئاهەنگ بگێرن بەسەرکۆرۆنا سەرکەوتین!
ئەوانەى سەرەوه نموونەيەكن له نەزانى و تينەگەيشتنى نوخبەى خويندەوار له ڤایروسێکی جیهانیی وەك كۆرونا. هەموو ئەوانه و نزمی ئاستی رۆشنبیریی تەندروستی خەڵك و تيكەڵكردنى بابەتى كۆرۆنا به سياسەت و مەسەلەى مووچه و چەند بڕیاریکی هەڵەی وەزارەتى تەندروستى هۆکاربوون له ساردكردنەوەى خەڵك له پابەندبوون به ڕێنماييه تەندروستيیەكان و دۆخى كوردستانى بەم ڕۆژه گەياند..
ئامارەكان مەترسيدارن بەڵام هێشتا دەكرێت به پابەندبوون به ڕێنماييه تەندروستيیەكان، ڕێگری له کارەسات بکرێت و وەزارەتی تەندروستی وحکومەتیش پێویستە لە بڕیارەکان زیاتر پشت بە بنەما زانستییەکان ببەستن و پرس و ڕا بە پزیشکانی شارەزا بکرێت..
پابەندبن و خۆتان بپارێزن و هیوادارین تەندروست بن.
دکتۆر ئینزار یاسین
دکتۆر عەلی ئیسماعیل
دوو پزیشکی کورد لە سوید
وەرگیراوە
بهروار: 01/06/2020
592 جار خوێندراوهتهوه
|