مانگرتنی ژمارەیەک کوردی سوید لە ساڵی 1982
مانگرتنی ژمارەیەک کوردی سوید🇸🇪
هاوینی 1982
ئەم وێنەیە مێژووەکەی بۆ ٣٨ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کاتێك لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ساڵی ١٩٨٢ ، و لە ژێر دروشمی (بڕۆخێت ڕژێمی بەعسی عێراق) بۆ ماوەیەك مانگرتنی خواردنمان دژی دەسەڵاتی فاشی بەعس لە گۆڕەپانی (سێرگلس تۆری)ی ناوەڕاستی شاری ستۆکهۆلم ساز کرد. 
مانگرتنەکەمان دژی ڕاگواستنەوەی بە زۆرەملی و دێپۆرتکردنی خەڵکی هەندێك دەڤەری باشوری کوردستان بوو.

نوسراو و بەیانی دژە بەعس، بڵنگۆ، قوتوی هاوکاری کۆکردنەوە، بەڕە، بەتانی، لێفە، کیسەی خەو، کورسی ومێز، وێنەی گوندە ڕوخێندراوەکان و خەڵكە ڕاگوێزراوەکان و وێنەی قوربانیانی دڕندەیی بەعس بەشێك بوون لەو شتانەی ئەو ڕۆژانە لە بنکەی مانگرتنەکەمان بوون.

ڕیزی پێشەوەی وێنەکە، لە چەپەوە:
کاك تەها باراوی، کاك کۆکش عەسکەری، کاك شێخ مەحمەدی سەرگەڵو و مامۆستا سەلام عبداله.

ڕیزی پشتەوەی وێنەکە، لە چەپەوە:
بەندە جەبار ئەمین، کاك ئاکۆ حاجی عەزیزی خەراجیانی، کاك کاوە ئەمین، کاك فازیل فەرج و کاك شۆڕش عەلی عەسکەری.

پێم وایە وێنەگر کاك خەباتی شێخ جەناب بوو.

Bilden är från juni 1982 (hela 38 år sen), då vi på Sergels Torg hungerstrejkade mot Sadam Husseins regim och mot regimens tvångsförflyttningar och deportationer av den kurdiska befolkningen från sina byar och samhällen.

Som ni ser på banderollen så står det "Ned med Baath regimen i Irak". Tack och lov är den despotiska regimen borta, men det är långt till demokrati och ett rättvist samhälle.

På bild.
Främre rad från vänster:
Taha Barawi, Kokash Askari, Mohamad Sargaloi, Salam Abdulla.

Bakre rad från vänster:
Jabar Amin, Ako Aziz, Kawa Amin, Fazil Faraj och Shoresh Ali Askari.
لەپەیجی جەبار ئەمین وەرگیراوە


به‌روار:  28/05/2020
936   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   712
کۆی سه‌ردان:   29246870