باوکێک کچە 14 ساڵیەکەی خۆی بە داس سەربڕی
شارپرێس:
میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، لە شاری تالشی باكوری وڵاته‌كه كچێك له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به داس كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران، كچێك به‌ناوی رۆمینا ئەشرەفی كه ته‌مه‌نی 14ى ساڵه دوای ئه‌وه‌ی لە شاری تالشی باکووری وڵاته‌كه لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا و رادەستی خێزانەکەی کرایەوە، لەلایەن باوکیەوە بە داس سەربڕدرا.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن: رۆمینا ئەشرەفی لەگەڵ خۆشەویستەکەی هەڵاتووە، لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.
به‌پێی راپۆرته‌كان: باوکی کچەکە بە پۆلیسی پارێزگای گیلانی راگەیاندووە، هۆکاری کوشتنی کچەکەی ناکۆکی خێزانی و راکردنی لە ماڵ بووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، دەوترێت کچەکە لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 30 ساڵ پەیوەندیی هەبووە
به‌روار: 27/05/2020
371 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|