تەرمی ( ڕاڤیار عوسمان مامەندی ) لە یۆنانەوە گەیشتەوە کوردستان
ووڵاتی یۆنان

تەرمی ڕاڤیار گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان !!!

تەرمی ئەو په‌نابه‌رە كوردەی کە لە دورگه‌ی خیۆسی یۆنان خنکا، گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان !!!

ڕاڤیاری تەمەن20 ساڵان کە لە ڕۆژی (10مارسی 2020)لە دورگەی خیوسی یۆنان لەکاتی مەلەکردندا خنکا ، بە هاوکاری دەزگای لوتکە پاش 15 ڕۆژ لە دوای ڕوداوەکە توانرا تەرمەکەی بگەڕێنریتەوە هەرێمی کوردستان .

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕووداوەکە، کەسوکاری ڕاڤیار پەیوەندیان بە دەزگای لوتکە کرد. سەبارەت بەلێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ڕوواوەکە و گەڕانەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان بۆ پارێزگای سلێمانی .

لە سەر داوای کەسوکاری ڕاڤیار (دەزگای لوتکە لە یۆنان )حیجزی خستتەر تەرمی ئەو پەنابەرە و ڕێگەی نەدا تەرمەکە لەوڵاتە بەخاک بسپێردرێت ، بە هۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناو کەرەنتینە کردن لە وڵاتە و وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان ، تەرمی ناوبراو نەتوانرا لەکاتی ئاسایدا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
بەهاوکار نوێنەری دەزگای لوتکە لە گەشتێکی تایبەتدا ، تەرمی ئەوپەنابەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فرۆکە خانەی هەولێرەوە گەیەنرایەوە هەرێمی کوردستان ، بەیانی ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بە ئامادەبونی کەسوکاری تەرمەکەی بەخاکسپێردرا .

ڕاڤیار عوسمان ، تەمەنی 20ساڵ بووە و خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە ، وەک پەنابەریک لە دورگەی خیسۆسی یۆنان ژیاوە و لە ڕۆژی 10 ی مارس، بەمەبەستی گەشتکردن ڕوو لە دەرەوەی کەمپەکە دەکات و لە کاتی مەلەکردندا و بە وتەی پزیشکی دادی دەماری قاچی وەستاوە و بەو هۆیشەوە خنکاوە .
دەزگای لووتکە
به‌روار:  26/05/2020
478   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   350
کۆی سه‌ردان:   29227871