تورکیا ڕێگرى دەکات کۆمپانیای هواوی ببێتە سپۆنسەرى یانەی داڵکورد لە سوید 🇸🇪
تورکیا ڕێگرى

تورکیا ڕێگرى لە کۆمپانیایەکى جیهانى دەکات گرێبەستى سپۆنسەرکردن لەگەڵ یانەیەکى وەرزشى کوردى لە وڵاتى سوید بکات و هەڕەشەى راگرتنى کارەکانى ئەو کۆمپانیایە دەکات.
ڕەمەزان کزیل سەرۆکى یانەى داڵکورد لە سوید بە ماڵپەرى دوڤارى تورکى ڕاگەیاند، ساڵى رابردو کۆمپانیای هواوى سپۆنسەرى یانەکەیانى کردووە و لەبەرامبەر دانانى لۆگۆکەى لەسەر درێسى یاریزانان بڕى (40)هەزار دۆلارى بە یانەکە داوە.

سەرۆکى یانەى داڵکورد ئاشکرایکردووە، دواى چوار مانگ لە سپۆنسەرکردنى یانەکەیان لەلایەن کۆمپانیاى ناوبراوەوە، کۆمپانیاکە پەیوەندی پێوەکردوون و پێی راگەیاندوون کە دەوڵەتى تورکیا هەرەشەى راگرتنى سەرجەم کارەکانى هوواى کردووە لەسەرانسەرى وڵاتى تورکیادا ئەگەر واز لە سپۆنسەرى یانەى داڵکورد نەهێنن و لۆگۆکەیان لەسەر درێسى یانەکە لانەبەن.

رەمەزان کزیل ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هەوڵانەى وڵاتى تورکیا ئاساییە چونکە ئەو وڵاتە ناو و لۆگۆى یانەکەیان ڕەتدەکاتەوە، بەوتەى کزیل تورکیا ترسى ئەوەى هەیە یانەى داڵکورد لە خولى سویددا سەرکەوتو بێت و دواتر لەسەر ئاستى ئەوروپا ڕوبەڕوى یانەیەکى تورکى ببێتەوە.

یانەى داڵکورد لەساڵى 2004وە لەلایەن پەنابەرانى کوردەوە لە وڵاتى سوید دامەزراوە و دواى بەشداریکردنى لە خولەکانى سویددا ئێستا لە خولى نایابى تۆپى پێى سویددا یارى دەکات.
وەرگیراوە
به‌روار:  16/05/2020
796   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   641
کۆی سه‌ردان:   29237831