پارەی کۆرۆناکە؟
پارەی کۆرۆناکە

ئۆباما سەردانی وڵاتێکی کرد و دوای ئەوەی لەدوکانێکی شیرینی هاتە دەرەوە،سواڵکەرێك داوای لێکرد یارمەتی بدات،ئۆباماش ڕازی بوو.
کاتێك گەشتەوە ئەمریکا تەلەفۆنی کرد بۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەی پێشتر سەردانی کردبوو،پێی وت:
" ملیۆنێك دۆلارم ناردووە،بیدەنە ئەو کابرا سواڵکەرە"
سەرۆك وەزیر تەلەفۆنی کرد بۆ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و وتی:
" نیو ملیۆن دۆلار بنێرە بۆ ئەو پیاوە "
وەزیریش تەلەفۆنی کرد بۆ پارێگار و پێی وت:
" سەد هەزار دۆلار بدەنە ئەو پیاوە سواڵکەرە"
پارێزگاریش تەلەفۆنی کرد بۆ موختاری گەڕەك و پێی وت:
" هەزار دۆلار بدەنە ئەو پیاوە "
موختاری گەڕەكچووە لای سواڵکەرەکە و پێی وت:
" ئۆباما سەلامی لێ ئەکردی ،وتی: ئیشەڵا خوا بۆت ئاسانبکات . "
بەبۆچوونی تۆ ئۆباما سەردانی چ وڵاتێكی کردووە؟
به‌روار:  12/05/2020
1121   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   523
کۆی سه‌ردان:   29232936