پژمەکەی وهان
چینییەک پژمی لە ووھانەوە
قومی وێرانکرد بە تارانەوە
فڕۆکەی نەھێشت بە ئاسمانەوە
قوڕی کرد بەسەر گشت جیھانەوە

ئیتالیای کردووە بە حمس و حەما
پیرەژنی نەھێشت بە سینگ ئێشە و تا
ئەوروپای کردووە بە جەبھەی رەقە
ماکدۆناڵدزی کرد بە نانە رەقە
میترۆ وەستاوەو ناو قیتار خاڵی
کارخانەی راگرت بوو بە بەتاڵی

ئێلیزابێسی خستە کونەوە
قڕی خستە ناو پیرەژنەوە
مێرکڵی خستە ناو کەرەنتینە
خۆیشی نازانێ لەسەر کام دینە

ترەمپی شۆک کرد وڵات وەستاوە
داوجۆنز داون بوو گەڕایە دواوە
پوتینی کردووە بە پیاوی فەزا
مۆسکۆی کردووە بە ناحیە و قەزا

نە لالیگای ھێشت نە شەڕ لەگەڵ گا
ئیسپانیای کردووە بە مووسڵ و بەغا
ئێستاش تێناگەین ئەو پژمە چییە
بۆمبی ئەتۆم بوو، یان بایۆلۆجییە؟
وەگیراوە
به‌روار:  04/04/2020
939   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   522
کۆی سه‌ردان:   29232895