هەڵاتنی دەیان زیندانی لە بەندیخانەی سەقز
پێکدادان لە نێوان پاسەوانانی بەندینخانەی سەقز و زیندانیان ڕوویدا و دەیان بەندکراوی زیندانییەکە هەڵهاتن، کە بەشێکیان سزای لە سێدارەدانیان هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا هێزە ئەمنیەكان لە شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرقاڵی ڕشتنی دەرمانی دژە کۆرۆنا بوون لە ناو زیندانی شارەکە، پێکدادان لە نێوان پاسەوانان و زیندانیان ڕوویدا و لە ئەنجامدا دەیان زیندانی هەڵهاتن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز بەشێوەی بە کۆمەڵ لەو بەندیخانەیە هاڵهاتوون کە نزیکە ٧٠ زیندانی بوون و بەشێکیان سزای لە سێدارەدانیان هەبووە، بەندییەکان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە داواکانیان بۆ ئازادکردنیان ناچاربوون لەگەڵ پاسەوانانی بەندینخانەکە ڕووبەڕووببنەوە و هەڵبێن.

هەر بەپێی زانیارییەکان دوای هەڵهاتنی بەدکراوەکان هێزە ئەمنییەکان لە ناو شاری سەقز بڵاو بونەتەوە و ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر.

لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران، بەشێک لە بەندکراوان مافی ئازادکردنی مەرجداریان پێدراوە.
ڕۆژنیوز

سەیری ڤیدیۆکە بکە
به‌روار:  28/03/2020
787   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   907
کۆی سه‌ردان:   29252479