ئەمریکا لە ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە پێش چین کەوت
بەپێی دواین ئامارەکانی توشبووانی کۆرۆنا، وڵاتی ئەمریکا لە رووی ژمارەی توشبووانەوە پێش وڵاتی چین کەوت و ژمارەی توشبووانی کۆرۆناش لە جیهاندا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش تاوەکو ئیستا زیاتر لە ٢٣ هەزار گیانلەدەستان و زیاتر لە ١٢٣ هەزار چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

بەپێی دواین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ١٣ هەزار توشبوونی نوێ لە ئەمریکا تۆمارکراوە بەوەش کۆی گشتی توشبووانی ئەو وڵاتە بۆ نزیکەی ٨٢ هەزار توشبوو بەرزبووەوە پێش وڵاتی چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە کەوتووە.

لە دوای ئەمریکا وڵاتی چین دێت بە جۆرێک ٨١ هەزار و ٢٨٥ حاڵەت تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٢٨٧ گیانلەدەستدان و زیاتر لە ٧٤ هەزار چاکبوونەوە هەیە کە زیاتر لە ٩٠٪ توشبووان دەکات.

لە پلەی سێیەمدا وڵاتی ئیتاڵیا دێت بە جۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس توشبوون و لەو ژمارەیە زیاتر لە حەوت هەزار گیانلەدەستدان و زیاتر لە نۆ هەزار چاکبوونەوەش هەیە.

لە پلەی چوارەمدا ئیسپانیایە بە جۆرێک زیاتر لە ٥٦ هەزار توشبوون تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار هەزار گیانلەدەستدان و زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی چاکبوونەوەش هەیە.

لە پلەی پێنجەمدا وڵاتی ئەڵمانیا دێت کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٣ هەزار توشبوون و ٢٦٢ گیان لەدەستدان و نزیکەی شەش هەزار چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

لە پلەی شەشەمدا وڵاتی ئێران دێت بە جۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٩ هەزار توشبوون و دوو هەزار و ٢٣٤ گیان لەدەستدان و نزیکەی ١١ هەزار چاکبوونەوەش هەیە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٣٨٢ توشبووی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٥ کەسیش بەتەواوی چاکبوونەتەوە.

لە هەرێمی کوردستانیش، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ١٠٤ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە بەجۆرێک ٦٩ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٣٣ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٣٩ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

دواین ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا

ئێن ئاڕتی 
به‌روار:  27/03/2020
243   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   951
کۆی سه‌ردان:   29264153