هەموو ئومێدی زانایان هاتنی هاوینه تا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوببات
بۆ جه‌نگین لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانایان ئومێدیان به‌وه‌یه، كه‌شوهه‌وای گه‌رم و وشك بێت و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنێت. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) هاوشێوه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی دیكەی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بێت. كه‌واته مانگی نیسان (ئه‌پرل) تا راده‌یه‌كی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مانگی سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی فاینانشاڵ تایمز، هه‌ندێك توێژینه‌وه وا ده‌ره‌خه‌ن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوی وه‌ك وه‌رزی خۆی نیشان ده‌دات و هه‌روه‌ها نیشانی ده‌ده‌ن، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌سته‌م ده‌توانێت شوێنپێی خۆی بهێڵێته‌وه له ناوچه‌ی خوڵگه‌ی كه‌مه‌ره‌یی (tropics) وه‌ك له ناوچه‌ی هه‌رێمی میان (temperate) ی جیهان، كه كه‌شوهه‌وا تێیدا هاوسه‌نگه.
محه‌مه‌د سه‌جادی مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌په‌یمانگای میریلاندی ڤایرۆسلۆژی، توێژنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه كردووه، كه لە سەرانسەری جیهان تووشی زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س بووه و ده‌ڵێت: "تا ئه‌م ساته بڕوامان وایه، ڤایرۆسه‌كه له كه‌شوهه‌وای گه‌رمدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه و ئه‌سته‌مه بتوانێت له‌نێو مرۆڤدا بڵاوبێته‌وه".
له توێژینه‌وه‌كه‌ی سه‌جادیدا ئه‌و ناوچانه‌ی كه راده‌ی شێی كه‌م و پله‌ی گه‌رمی له نێوان 5-15 پله‌ی سیلیزییه، چالاكی و جووڵە و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌هه‌وا خێراتره.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه دالاس مۆرنین نیوز، زانایان له هه‌ردوو زانكۆی بیهانگ و تیسینگهۆ له چین له دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك له 100 شاری چین كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووەته‌وه، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئەنجامەی كە ئه‌و شارانه‌ی بەشێوەیەكی بەرچاو پله‌ی گه‌رمی به‌رز و راده‌ی شێی به‌رزیان هەیە، ڤایرۆسه‌كه ناتوانێت له‌هه‌وادا بگوازرێته‌وه.
له‌ئێستادا ئه‌و ناوچانه‌ی كه زیاتر زیانمه‌ندن به تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێوان پله‌ی (30-50)ی نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌ویدایه، كه له چینه‌و درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌مریكا و تێكڕای ئه‌وروپای به‌رده‌كه‌وێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی تیمی مامۆستا سه‌جادی، له‌هه‌فته‌كانی ئاینده بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و باكووری گۆی زه‌وی هه‌ڵدەكشێت و باكووری ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا زیانمه‌ند ده‌بن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی، له مانگی 12ی 2020 ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ئارادیە. چونكه پێشبینی كراوه كه هاوشێویه ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی ساڵی 1918-1919 یه، كه به 3 گروژمی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له جیهاندا توانی 50 ملیۆن كه‌س بكوژێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌نگی پێچه‌وانه هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م رایه، پرۆفیسۆر مارك لیبیسیچ، مامۆستای ئێپێدیمیالۆژی زانكۆی هارڤارد پێیوایه، به‌شێك له هاورێیانی مامۆستاشی كه‌وتوونه‌ته هه‌مان هه‌ڵه‌وه، كه وا بزانن ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسێكی وه‌رزییه، ده‌شڵێت: "گریمان وامان دانا كه ڤایرۆسه‌كه به‌گه‌رما و شێدرا چالاكی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌عقول نییه وا پێشبینی بكه‌ین، كه ئاستی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه وا بێت كاریگه‌ری نه‌مێنێت له‌م ناوچانه".
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رده‌وامی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهانی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 25ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 430 هه‌زار و 772 كه‌س تووشی پەتاكه بوون و زیاتر لە 20 هەزار كه‌سیش مردوون.
H.B
K24
به‌روار: 26/03/2020
374 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|