6077 ئیتاڵی بە کۆرۆنا گیانیان سپاردووە
K24

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا مردنی 601 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان راگەیاند، بەمەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە بوو بە 6077 كەس.

ئاشكراشیان كرد، تا ئێستا 63 هەزار و 927 حاڵەتی تووشبوون لە ئیتاڵیا بە پەتاكە تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 7 هەزار و 432 كەس بەتەواوی چاك بوونەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئیتاڵیا گواستییەوە، ئەمڕۆ 320 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی لۆمباردیای ئەو وڵاتە تۆماركراون.

ئاماژەیان بەوەش داوە، ئاماری تووشبوون و مردن بەهۆی كۆرۆنا لەو هەرێمە كە بە چاوگی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا دادەنرێت، بە بەردەوامی روو لە داكشانە بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی رابردوو.

یەكێك لەو سەرچاوانە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، زانیاری تەواو لەبارەی ئاماری كۆرۆنا لەبەردەستیدان و تا ئێستا 3 هەزار و 770 حاڵەتی مردن لەو هەرێمە تۆماركراون.

جێگای ئاماژەپێدانە، جۆزیپی كۆنتی، سەرۆك وەیزرانی ئیتاڵیا سەرجەم كەرتەكانی بەرهەمهێنانی لە وڵاتەكەی هەڵپەساردووە، تەنیا چالاكییە پێویستەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا نەبن.

كۆنتی گوتی: ئێستا كە ئێمە لە ماڵەوەین و ئەو قوربانیەی ئێمە دەیدەین، بە بەراورد لەگەڵ ئەو ئەركەی پزیشكان لە ئەستۆ گرتووە زۆر كەمە، لەكاتێكدا سەرجەم پزیشكان و بەشداربووانی چارەسەركردنی حاڵەتە فریاگوزارییەكان لە ئەركەكەیان بەردەوامن.. بەڵام ئێمە هەنگاوێكی نوێمان راگەیاند: "تەواوی چالاكییەكانی بەرهەمهێنان دەوەستێنین، تەنیا ئەوانە نەبێت كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا پێویستن".
به‌روار:  24/03/2020
436   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   726
کۆی سه‌ردان:   29260389