هێزی بەرگری سوید نەخۆشخانەی کاتی دادەمەزرێنێت
هێزی بەرگری سوید بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی (سەحرایی) کاتیی و (Fältsjukhus) و هەروەها سی ئامێری هاسانکردنی هەناسە دان (Respirator) لە ئوپسالا یارمەتی بەشی تەندرووستی دەکات.

یەسپەر تێنگروت، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هێزی بەرگری سوید ڕایگەیاندووە لە زۆر شوێنەوە داوای هاوکاریان لێ کراوە و ئەوانیش بە هاوکاری دەزگای چاودێری کۆمەڵایەتیی (Socialstyrelsen) ئەوەلەویەتی کارەکانمان دەخەینە ئەو شوێن و ناوچانەی زۆرترین هاوکاریان پێویستە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  22/03/2020
287   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   500
کۆی سه‌ردان:   29233601