یەکەمین ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ یەکەم خۆبەخش تاقیکرایەوە.
پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییەکان رایگەیاند، یەکەمین ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ یەکەم خۆبەخش تاقیکرایەوە.
ئەنتۆنی فووچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییەکان ڕایگەیاند،" بە تاقیکردنەوەی ئەو ڤاکسینە یەکەمین هەنگاومان بە ئاراستەی دروستکردنی دژەکۆرۆنا ناوە و قۆناخی یەکەمیش خێراترین هەنگاوە کە لە جیهاندا نراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو ژنەى ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە تەندروستە و توشی کۆرۆنا نەبووە و ناوی جینیفر هالێرییە و تەمەنی ٤٣ ساڵە مەبەستى تاقیکردنەوەکەش بۆ زانینی کاریگەریی و زیانە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکەیە.
ڕاشیگەیاند،" زانایانی ئەمریکی لە دروستکردنی پێکوتەکەدا پشتیان بە داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە دژەڤایرۆسی سارس و مێرس بەستووە کە بریتییە لە وەرگرتنی پرۆتینی سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەرێگەیەوە توانیویانە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە دروستبکەن".
ئاماژەى بەوەشکرد،" ڤاکسینەکە لەلایەن هەردوو پەیمانگاى نیشتمانیی ئەمریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییەکان و لێکۆڵینەوە تەندروستییەکان لە شاری سیاتڵ خەرجییەکانی دابینکراون و بەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانی مۆدێرنا ئامادەکراوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا زیاتر لە ٤٠٠٠ کەس تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.
نالیا
بهروار: 17/03/2020
954 جار خوێندراوهتهوه
|