حەفتەی داهاتوو بۆ سلێمانی هەستیارە تا ئاگادار بن لە کۆرۆنا
(سبەی):
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ هەفتەی داهاتو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی، داواش لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە (سبەی) راگەیاند؛ هەفتەی داهاتو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن لە هەفتەی داهاتوەوە.

وتیشی: ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەراونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاوڵاتیانی تر نەبێت.

داواشی کرد کە هەر هاوڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەرەکی (سەرچنار).

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاوڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەرابێتەوە لە کاتی هەبونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.

سبەی
به‌روار:  29/02/2020
505   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   960
کۆی سه‌ردان:   29258585