سەرۆکی مەنگۆلیا یەکەم سەرۆکە لە قەرەنتینی پشکنینی کۆرۆنایە

لە پێشهاتێکى نوێدا سەرۆکى وڵاتى مەنگۆلیا دواى گەڕانەوەى لە چین وەک یەکەم سەرۆکى وڵاتان خرایە ناو قەرەنتینەوە بە گومانى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

ئاژانسى هەواڵى مەنگۆلیا بڵاویکردەوە، خالتما باتولغا، سەرۆکى مەنگۆلیا دواى یەک رۆژ لە سەردانیکردنى چین و چاوپێکەوتنى سەرۆکى ئەو وڵاتە، لەگەڵ شاندێکى وڵاتەکەیدا خراونەتە قەرەنتینەوە بۆ دڵنیابوونەوەیان لە توشبوونیان بە کۆرۆنا یان نا.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڤایرۆسى کۆرۆنا بە زیاتر لە ٤٠ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە و ئامارى توشبووانیش زیاتر لە ٨٣ هەزار کەسە و بۆیەکەمجاریش ئەمڕۆ لە دواى دوو مانگ لە سەرهەڵدانى کۆرۆنا کەمترین رێژەى توشبوون لە چین تۆمارکرا، هەروەها دوو هەزار و ٨٥٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٦ هەزار توشبووش چاکبوونەتەوە.
ئێن ئاڕ تی
به‌روار:  28/02/2020
419   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   291
کۆی سه‌ردان:   29252956