سەرۆکوەزیرانی یۆنان دەڵێ با پەنابەران نەیەن چونکە دیپۆرت دەکرێنەوە
ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک وەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میچۆتاکیس و سەرۆک وەزیرانی بوڵغاریا، بۆیکۆ بۆریسۆڤ، لە باکوری یۆنان کۆبوونەوە و جەختیان لە پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی ھەردوولا دووپات کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە وتارەکەیدا پەیامێکی نارد بۆ ئەو کۆچبەرانەی بە نیازن ڕوو بکەنە یۆنان و وتی:
ئەمەوێت لێرە لە شاری ئەلێکساندروپۆلی، پەیامێک ئاراستەی ئەو کۆچبەرانە بکەم کە دەزانن مافی وەرگرتنی مافی پەنابەرییان نیە و گەر ڕوو ئەکەنە وڵاتی یۆنان و پێیان بڵێم: مەیەن. چونکە ئەو ڕێگا مەترسیە دەیگرنە بەر و پارەیەکی زۆر بە قاچاخچیەکان دەدەن بۆ ئەوەی ڕەوانەی یۆنان و وڵاتانی باکوری ئەوروپاتان بکەن، لە دورگەکانگ یۆنان گەشتەکەتان کۆتایی پێدێت. چونکە لە دورگەکانەوە دیپۆرت دەکرێنەوە.
پشتی نیوز
بهروار: 28/02/2020
360 جار خوێندراوهتهوه
|