لە دورگەی ئیمرالی ئاگر کەوتەوە
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە دورگەی ئیمرالی کە لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە ئۆجالان تێیدا زیندانیکراوە، ئاگر کەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا هەواڵی ئاگرکەوتنەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، لە دارستانەکانی دورگەکە ئاگرکەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە هەلیکۆپتەر لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
تا ئێستا زیانەکانی نەزاندراوە..
ڕۆژنیوز
بهروار: 27/02/2020
227 جار خوێندراوهتهوه
|