دوو کەس لە سوید کۆرۆنای هەیە
دوێنێ ئێوارە درەنگانێک ڕاگەیندرا کە پیاوێکی ٣٠ ساڵان لە شاری یۆتێبۆری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئەو کەسە ئێستا لە نەخۆشخانەی سالگرێنسکایە و بە وتەی سەرۆکپزیشکی نەخۆشخانەکە پەر کارلسۆن باری تەندرووستی نەخۆشەکە باشە.
ئەو پیاوە پێشتر سەفەری بۆ باکووری ئیتالیا کردووە و سێ ڕۆژ دوای گەڕانەوەی بۆ سوید نیشانەکانی گرفتی هەناسەدان و تای لێدەرکەوتن.
تاکوو ئێستا ئەمە دووەم کەسە لە سوید کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە. یەکەمیان ژنێکی دانیشتووی شاری یۆنشوێپینگ بوو کە سەفەری بۆ وڵاتی چین کردبوو و لە ٣١ی یانیواریەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریدایە.
جێی باسە لە ئیتالیا ١٢ کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە و لە گوێن دەزگای تەندروستی سوید، مەترسی ئەوەی کە سویدیەکان لە دەرەوەی وڵات تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، زۆرە.
ڕادیۆ کوردی سوید
بهروار: 27/02/2020
290 جار خوێندراوهتهوه
|