ڤاکسینی دژە كۆرۆنا تاقیكرایەوە و ئاماده‌یه‌. 🙏🇱🇷

رۆژی 25ی فێبریوه‌ری كۆمپانیای ده‌رمانی (مۆدێرنا- ئای ئێن سی) ئیداره‌ی تره‌مپ-ی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسین دژی كۆرۆنا ڤایرۆس ئاماده‌یه‌ و له‌ سه‌ر یه‌كه‌مین مرۆڤیش تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌. بۆیه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

كۆمپانیای ده‌رمانی (مۆدێرنا-ئای ئێن سی)، باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ كه‌یمبریج له‌ ویلایه‌تی ماساتشوستس، بۆ بایۆته‌كنۆلۆژیا كه‌ كاری دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی نوێ و و پێشخستنی ده‌رمانه‌ و به‌شی زۆری ده‌رمانه‌كانیشی له‌ جیهاندا به‌ كوالێتی به‌رزی پله‌ یه‌ك حساب كراوه‌ وێرای گرانی له‌ نرخه‌كانیدا.

پێكه‌ی ماركێتین ئینسده‌ر له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌وه‌ ده‌ڵێت:"له‌تواناماندایه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 30% ڤاكسینه‌كه‌ زیادبكه‌ین و بیخه‌ینه‌ بازاره‌وه‌ وێرای ئه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ پشكه‌كانی بازاری ئه‌مریكی له‌دابه‌زیندایه‌، بۆیه‌ ده‌شێت وه‌به‌رهێنه‌ران له‌م قۆناغه‌دا قازانجێكی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتر له‌ جیهان پێویسته‌ په‌له‌ بكه‌ین".

هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی سی بی ئێس له‌ گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی رۆژی 26 فێبریوه‌ری ئاشكرای كرد كه‌ كۆمپانیایه‌كه‌ ترشی رێبی ناوكی ڤایرۆسه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ چه‌ند سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مریكی كردووه‌ پاش 42 رۆژ ئینجا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسێكیان بده‌نه‌وه‌ و ڤاكسینێكی لێبه‌رهه‌م بهێنن. وتیشی: "به‌م هه‌واڵه‌ كۆمپانیاكه‌ پشكه‌كانی 2% له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبۆوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می ڤاكسینه‌كه‌ بۆ 43% به‌رزكاته‌وه‌".

هه‌روه‌ها وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا، ژیانی جیهان له‌ دڵڕاوكێ رزگارده‌كات. به‌رپرسێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا. شانبه‌شانی جۆرێكی دیكه‌ له‌ ده‌رمانی كۆمپانیای بایۆته‌كنۆلۆژی گێلێد كه‌ كۆمپانیایه‌ك له‌ چین به‌رهه‌می ده‌هێنێت و بڕیاره‌ له‌ مانگی ئه‌پرل (نیسان) بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

زه‌ نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد ڤاكسینه‌كه‌ ناوی زانستی (mRNA) و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی نێردراوه‌ بۆ په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه‌ هه‌سته‌وه‌ریی و كوشنده‌كان له‌ شاری بێسێسدا له‌ ویلایه‌تی مێرێلاند. رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی:"په‌یمانگاكه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ بۆ ناوخۆی ئه‌مریكا ڤاكسینه‌كه‌ له‌كۆتایی مانگی ئه‌پرل له‌سه‌ر 20 كه‌سی له‌شساغ تاقیده‌كرێته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و كاریگه‌رێتی دژی نه‌خۆشییه‌كه‌". ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه‌ پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ و دڵنیابوون له‌ كاریگه‌رێتی سێ مانگی ده‌وێت.

دكتۆر ئه‌نتۆنی فۆشی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه‌ به‌ زه‌ نیویۆك تایمز-ی وتووه‌:"پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی سێ مانگی ده‌وێت، هیچ شتێك له‌وه‌ خێراتر نابێت". هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیش بیه‌وێت ئه‌توانێت به‌كاریبهێنێت، چونكه‌ له‌ تاقیگه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.

وێرای ئه‌وه‌ی كاریگه‌رێتی ڤایرۆسه‌كه‌ ئاشكرا نییه‌، به‌ڵام كۆمپانیاكانی دنیا كێبڕكێیانه‌ له‌سه‌ر كڕینی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ هاووڵاتییه‌كانیان. زه‌ نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ له‌سه‌ر 45 گه‌شتیار بووه‌ كه‌ له‌ناو كه‌شتی دایمۆند پره‌نسس-ی گه‌شتیاری كه‌ له‌ژاپۆن-ه‌وه‌ به‌رێكه‌وتبوو بۆ ئه‌مریكا. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكیان تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بووبوون. جیاكرانه‌وه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دانران و له‌دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه‌. به‌پێی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه‌ هه‌سته‌وه‌ریی و كوشنده‌كان له‌ ریژی 26 فێبریوه‌ری له‌وڵاتی چین-یش له‌سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشێك تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ناوه‌ زانستییه‌كه‌ی (COVID-19) تا رۆژی 26ی فێبریوه‌ری له‌جیهاندا 81 هه‌زار و 260 كه‌س تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ بوون و 2 هه‌زار و 770 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌، مردوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا هه‌ریه‌ك له‌ كۆریای باشور و ئیتالیا و ئێران و ئه‌مریكا رێژه‌ی تووشبوون زۆر زیادیكردووه‌. له‌ کۆریای باشور گه‌یشتۆته‌ 1261 كه‌س، له‌ ئیتالیا 374 كه‌س، له‌ ئێران 139 كه‌س، له‌ ئه‌مریكا 60 كه‌س.
لوقمان غەفور
به‌روار:  27/02/2020
458   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کە کەرەنتینە کرایەوە چوومە بانق. فەرمانبەرێکی ژن ئەمەی دامێ و ووتی: تێیهەڵکێشە. ووتم: خاتوون ئەوە زۆر بچووکە نابێت. ژنەکە بە مۆنیەکەوە سەیری کردم و ووتی: لە پەنجەت هەڵکێشە پا درێژه‌ ...
دوو پزیشكی ناو شاری سلێمانی باس له‌ دۆخی ئیستای نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌لێن: "تووشبووی وای تێدایه‌ هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی نییه‌، كه‌چی ناتوانێ رسته‌یه‌ك به‌سه‌ر درێژه‌ ...
ئەم تۆڵەیەی یانڵچتان پێ چۆنە؟ حەسیب یانڵچ لە ئینستیتوتی ئامەد لە باکوری کوردستان زمانی کوردی دەووتەوە. بەڵام ساڵێک لەمەوبەر ناچار کرا وڵات جێبهێڵیت و بێتە سوید. ئێستا یەکەم ئینس درێژه‌ ...
ژیار محەمەد د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و بۆری هه‌وا له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی دکتۆر کامەران قەرەداخی پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی سنگ و بۆ درێژه‌ ...
من چیم ئەویست لە نیشتمان جگە لەوەی کەنانێک و که‌ کونجێکی دڵنیایی و گیرفانێکی بە حورمەت و مشتێ هە تاوی ئارام و بارانێکی خۆشەویستیی و پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و عەشقم بات درێژه‌ ...
ئه‌ی هه‌ژاریی! تۆ به‌ته‌مای دادپه‌روه‌ریی ئێره‌ مه‌به‌ چونکه‌ نایه‌ت ئه‌گه‌ر بێتیش ده‌مامکدار ئه‌گه‌ڕێت و له‌ ژێره‌وه‌یش ده‌ستی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ دزاندا تێکه‌ڵه‌! شێرکۆ درێژه‌ ...
کەلاوەی قوتابخانەیەک هاواری کرد: چەندین وەرزە نانی بەڵێن بە هەنگوینی خەیاڵەوە ئەخۆین چەندین ساڵە دروشم و شیعر و بانگەشە و پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامە و سروودی تازە و کۆن ئەخۆین درێژه‌ ...
نووسەر و هۆزانڤانی باکوری کوردستان قادر بیوکایە 10 هۆنراوەی بەشێوەزاری زازاکی کرمانجی سەروو لە ئەلبومێکدا چەندان گۆرانیبێژی هەموو بەشەکانی کوردستان میلۆدی بۆ دادەنێن. له‌و باره درێژه‌ ...
دان پێنانی ژنێك ...! """"""""""""""""""""""""""""" ژنێك دوای ئەزمونی 17 ساڵ لە هاوسەرگیریدا دەڵێ : ـ ئەگەر ژن نیوەی کۆمەڵ و دایکی نیوەکەیتریش بێت ئەوا پیاویش نیوەی کۆمەڵ و باوک درێژه‌ ...
ئاوێنه‌: شەوی ڕابردوو لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا گەنجێکی کورد، بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی دەگرت، بە چەقۆ کوژرا. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، گەنجێکی تەمەن درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   490
کۆی سه‌ردان:   19638009