ئاستی مەترسیی ڤایرووسی کۆرۆنا لە سوید بەرز بۆوە
دەزگای تەندروستیی نەتەوەیی سوید ڕایگەیاند کە ئاستی مەترسیی گیرۆدەبوونی ئەو هاونیشتمانانەی لە سەفەری دەرەوەی وڵات بوون بۆ تووشبوون بە ڤایرووسی نوێی کۆرۆنا "بەرز"ە. بەرز لەم پێوەندییەدا واتا پلەی چوار لە سەرجەم پێنج پلە.
هەرچەند پلەی ئەم تووشبوونە لە چاو ڕۆژانی پێشتر، ئەمڕۆ بەرز بۆتەوە بەڵام بەم حاڵەوە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە و هەمەگیربوونی لە وڵاتی سویددا نزمە (واتا پلەیەکی مابێ بۆ ئاستی هەرەنزم).
ئەم ڕاگەیەنراوەی دەزگای تەندروستیی نەتەوەیی سوید لە سەر بنەمای زانیارییەکانی دامەزراوە جیهانییەکانی تەندروستی و بەرپرسانی بواری لەشساغی لە یەکێتیی ئەورووپا دانراوە.
دەزگای تەندروستیی نەتەوەیی سوید ڕۆژی ڕابردووش داوای لەو کەسانەی لە وڵاتانی چین (تەنیا چەند هەرێم)، ئێران، کۆریای باشوور و چەند هەرێمی ئیتالیاوە دەگەڕێنەوە سوید کردبوو کە دەسبەجێ خۆ بە ناوەندە پزیشکییەکان بناسێنن تا بۆ گیرۆدەنەبوون بە ڤایرووسی نوێی کۆرۆنا تاقی بکرێنەوە. هەڵبەت ئەمەیان تەنیا ڕاسپاردە بوو، نەک فەرمان
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 26/02/2020
447 جار خوێندراوهتهوه
|