ژنانی مەکسیک دادگای دەسوورییان لەبەر بێ هەڵوێستی سووتاند
لەدژی بێهەڵوێستی دادگا لەبەرامبەر دەستدرێژی پیاوان بۆسەر ژنان و منداڵان، ژنانی مەکسیک، لەبەردەم دادگای دەستوری بنچینەیی گردبوونەوەیان ئەنجامدا و دواتر چوونە ناو بارەگای دادگاکەوە و ئاگریان تێبەردا.
ئەمڕۆ چالاکوانانی ژنان، لە مەکسیک، لەدژی کوشتنی ژنێکەوە بەناوی نگرد ئەنجامڵا، کە لەلایەن پیاوێکەوە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرابوو، گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر توندوتیژییەکانی پیاوان بەرامبەر بە ژنان و منداڵان و سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی حکومەتی مەکسیک نیشاندا.
لەڕۆژی ٩ی ئەم مانگەدا لەوڵاتی مەکسیک، پیاوێکی تەمەن ٤٥ساڵ بەناوی ئەرج فرانجسجۆ، ژنێکی گەنجی ٢٥ساڵی بەناوی نگرد ئەنجامڵا، کە خۆشەویستی بوو، کوشتووە و پاشان جەستەکەی پارچە پارچە کردووە، هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندی مەکسیک وێنەی پارچەکراوی جەستەی نگرد ئەنجامڵا-یان بڵاوکردەوە.
هەروەها لەڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەدا، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان، بەناوی فاتما جەجلا، دوای ئەوەی لە خوێندنگا دێتە دەرەوە و چاوەڕێی دایکی دەکات، لەلایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێت و دەکوژرێت، پاشتر ئاشکرا کرا، کە فاتما، هەم دەستدرێژی کراوەتە سەر و هەم ئەشکەنجە دراوە، پاش ڕووداوەکە چەند گومانلێکراوێک دەستگیرکران.
لەدوای ئەم ڕووداوانە ژنان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، لەبەردەم دادگای دەستوری ویلایەتی سۆنۆرا گردبوونەوە، ناڕازیبوونیان بەرامبەر بێهەڵوێستی دادگا و زیادبوونی توندوتیژییەکان نیشاندا، پاشان چوونە ناو بینای دادگاوە و ئاگریان تێبەردا، هەروەها کەلوپەلی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەیان سوتاند، کە وێنەی جەستەی نگرد ئەنجامڵای بڵاوکردبووەوە.
سەیری ڤیدیۆکە بکە
ڕۆژنیوز
بهروار: 24/02/2020
268 جار خوێندراوهتهوه
|