مولازم موحسین نەکوژراوە و تائێستاش تەلەفۆنم بۆ دەکات
لڤین:
كه‌سایه‌تی دیار، دارای حاجی برایمی چه‌رمه‌گا، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئاشكرای كرد كه تاوه‌كو ئێستا ملازم موحسن نه‌كوژراوه‌و ئێستاش ته‌له‌فونی بۆ ده‌كات.
ملازم محسن یه‌كێك بوو له‌و به‌عسییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌منی عامه‌ی به‌غداوه نێردرابوو بۆ شاری سلێمانی، تاوه‌كو به‌زه‌برو توند‌و تیژی ڕووبه‌روی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌نجی شاره‌كه ببێته‌وه.
دارای حاجی برایمی چه‌رمه‌گا، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی په‌نجه مۆری كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو كه وابڕیاره له ئه‌ڵقه‌ی سێهه می ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌خش بكرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه پێشووتر باسی كوشتنی ملازم موحسنیان كردبوو.
دارای حاجی برایمی چه‌رمه‌گا كوڕی كەسایەتییەكی ناسراوی سنووری پارێزگای سلێمانییە، ئەویش حاجی برایمی چەرمەگایە كە سەرۆكی عەشیرەتی عوزێری بوو. دارای حاجی برایم، پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەیە، چ ئێستا و چ لە رابردووش‌دا. لە بەرنامەی پەنجەمۆردا شایەتی لەسەر چەندین رووداوی مێژوویی دەدات كە زۆربەیان پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئەوان و شۆڕشەوە هەیە. هەروەها باسی پەیوەندیی بنەماڵەكەیان لەگەڵ رژێمی پێشووی بەعس دەكات.
تاوه‌كو ئێستا دوو ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه مۆری كه‌ناڵی ڕووداو كه له‌لایه‌ن كاوه ئه‌مینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت چاوپێكه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سایه‌تییه.
ناوبراو ده‌ڵێت:ملازم محسن نه‌كوژراوه‌و تاوه‌كو ئێستاش ته‌له‌فونی بۆ ده‌كات.
چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن میدیا كوردییه‌كانه‌وه ئاماژه به‌كوژرانی ئه‌م ملازم موحسنه كراوه كه‌دواهه‌مین رۆژی 23 /10/2016 بوو كاتێك سایتی شارپرێس لەزاری به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتییه‌وه چۆنیەتی كوشتنی ملازم موحسنی ڕاگه‌یاند.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كێتی سیناریۆی كوشتنه‌كه‌شی باس كردبوو كه وتبووی بۆ ئەو مەبەستە ماوەیەكە هێزێكی تایبەتی بۆ ئەو پرۆسەیە پیكهێناوە كە هێزەكە زۆرینەی كورد بوون‌و چەند عەرەبێكیشیان تێدا بووە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو كه بەرپرسێكی یەكێتی فەرمانی كوشتنه‌كه‌ی داوه‌و به‌ئه‌ندامانی چالاكییه‌كه‌ی وتووه " ملازم موحسین دەستگیربكەن وبیهێننەوە بۆ سلێمانی ئەگەر نا بیكوژن، دواجار هێزەكە كوشتوویانە".
سایتی شار پرێس له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌دا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی خوێناوی بڵاوكرده‌وه له‌گه‌ڵ لاشه‌یه‌كدا كه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا كه‌وتبوو، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك به‌ساتی ڕووداوی كوشتنه‌كه
به‌روار: 24/02/2020
1172 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|