مامۆستا دزی بووی 😂
خوێندکارێک لە گۆڕەپانی قوتابخانە دەگری.
مامۆستای وەرزش بانگی دەکا و دەڵێ بۆ دەگری بە قوربان؟
خوێندکارەکە دەڵێ : دایکم هەزار دیناری دامێ وونم کردووە.
مامۆستاش بەزەیی پیا دێتەوە و لە گیرفانی خۆی هەزار دیناری دەداتێ.
خوێندکارەکەش دڵی خۆش دەبێ و بە ڕاکردن دەچێتە ناو هاوڕێکانی و هاوار دەکا و دەڵێ دۆزیمەوە... دۆزیمەوە.
هاوڕێکانی دەڵێن لە کوێ کەوتبوو؟
خوێندکارەکەش دەڵێ: مامۆستای وەرزش دزی بووی.
بهروار: 24/02/2020
457 جار خوێندراوهتهوه
|