کۆنگرەی هەدەپە بە بەشداریی ٣٠ هەزار کەس دەستیپێکرد
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی تورکیا چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دەستیپێکرد
لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، ئازاد بارش، وتاری کردنەوەی کۆنگرەی پێشکەش کرد و وتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک زۆر بە واتا ئەنجام دەدەین، ئەم کۆنگرەیە بۆ هەموو کەسێک دەبێتە وەڵامێکی بەهێز، بەڵێن دەدەین هەدەپە و گەل سەردەخەین.
لە کۆنگرەکەدا ٣٠ هەزار کەس لە ئەندامانی هەدەپە و میوان لە ئاستی ناوخۆیی و جیهانییدا، ئامادەن و هەریەک لە پەروین بوڵدان و مەتحەت سانجار، کاندین بۆ هاوسەرۆکایەتیی نوێی پارتەکە.
دواتر دیوانی بەڕێوەبردنی کۆنگرەکە هەڵبژێردرا و کۆنگرە بە وتاری پەروەین بوڵدان و سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە بەردەوامە.
ڕۆژنیوز
بهروار: 23/02/2020
324 جار خوێندراوهتهوه
|