له‌ رێگه‌ی مەرزی مونزرییە بێ پشكنین دێنه‌ ناو خاكی عێراق و كوردستانه‌وه‌
پەرلەمانتارێک داوای داخستنی مەرزی مونزرییە دەکات کە دەکەوێتە سنوری قەزای خانەقینی سەر بەپارێزگای دیالە بەهۆی هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیان ئێرانه‌وه‌ بۆ هەرێم و عێراق.

ئاوێنە - ئەیاد محەمەد: پەرلەمانتاری عێراق غالب محه‌مه‌د به‌ ئاوێنه‌ی ڕایگەیاند: "مەرزی مونزرییە دەکەوێتە سنوری خانەقین، هاوڵاتیان له‌ خاكی ئێرانه‌وه‌ و لە رێگه‌ی ئه‌و مەرزەوە دێنە ناو عێراقەوە بەبێ ئەوەی بخرێنە ژێر چاودێریەوە و دڵنیابن ئاخۆ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان یاخود نا".

وتیشی: "داوا لەوەزیری ناوخۆی عێراق و پارێزگای دیالە دەکەم بەزوترین کات لەسەر ئەو بابەتە بێنە سەرخەت یان دایبخەن یان ڕێکاری پێویست بگرنەبەر".

غالب محه‌مه‌د، هێمایی بۆ ئەوەش كرد "لەو مەرزە تەنها پشکنینی سەرەتای بۆ ئەو هاوڵاتییانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ خاكی ئێرانه‌وه‌ دێنە عێراق و كوردستانەوە هەندێجار ڕەنگە ئەو کەسە تازە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت و دەرنەکەوێت، بۆیە دەبێت بخرێتە ژێر چاودێریەوە بەڵام لەوێ ناخرێتە ژێر چاودێریەوە دوای پشکنینی سەرەتای دێنە عێراق و هەرێمەوە ئەمە مەترسیە بۆ هێنانی ئەو ڤایرۆسە و بڵاو كرندنه‌وه‌ی له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆیە داوا لەوەزیری ناوخۆی عێراق دەکەم یان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر یاخود دایبخەن
به‌روار:  23/02/2020
347   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1005
کۆی سه‌ردان:   29235863