كتێبی "كورد گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان" بڵاوكرایه‌وه
K24
كتێبێكی نوێی رۆژنامەنووسی کورد (شۆڕش عه‌زیز سورمێ) و پرۆفیسۆری ئیتاڵی (لۆرێنزۆ گوێلا) به ناونیشانی "كورد گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان، كه مێژوو خیانەتی لێکردووە" چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه بە زمانی ئیتاڵی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (Book Sprint) چاپکراوە و كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
بەشی یەکەم و دووەمی کتێبەکە باس لە مێژووی گەلی کورد و کارەساتی کیمیاییباران و تراژیدیای ئه‌نفال دەکات. بەشی سێیەم كورته‌یه‌ك له باره‌ی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد دەخاتەڕوو. هه‌روه‌ك (شۆرش عه‌زیز سورمێ) رایگه‌یاند: بۆ ئه‌و به‌شه، سوودی لە کتێبی (کورد و جینۆساید و ئیبادەکردن، هەڵوێستی یاسای نێودەوڵەتی) پارێزەر (هەژاری عزیز سورمێ) وەرگرتووە، كه به درێژیی له رەھەندی یاساییه‌وه باسی جینۆسایدی گه‌لى كورد ده‌كا و ساڵی 1996 چاپكراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانى ئینگلیزی.
بەشی چوارەمیش باس لە بییۆگرافیای ژیان و بەسەرهاتەکانی نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد (شۆڕش عه‌زیز سورمێ) دەکات لە هه‌ندێك وێستگه‌ی ژیانیدا، به تایبه‌تی له‌و رۆژگاره سه‌ختانه‌ی دووچاری بووه‌تەوە، لە دەربەدەربوون و دەربازبوون لە بۆمببارانکردنەکانی ناوچەی گەڵاڵەی دەڤەری باڵەكایەتی، دوای به بنبه‌ست گه‌یشتن و شكستی رێککەوتتنامەکەی ١١ی ئادارى ساڵی ١٩٧٤. جێی باسه پڕۆفیسۆری ئیتاڵی لۆرێنزۆ گوێلا، پێشه‌كی بۆ ئه‌م كتێبه نووسیوه.
بهروار: 17/02/2020
979 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|