کەڵەشێرێکی قاچاخ لە نەرویژ کوژرا
چەند کارمەندی گومرک دەتوانن کەڵەشێرێک بگرن؟ وڵامی ئەو پرسیارە لەلای کارمەندانی گومرکی سڤینێسوند (Svinesund) دەست دەکەوێ کە حەفتەی ڕابردوو بەهەموان دەیانویست کەڵەشێرێک بگرن.
کارمەندانی گومرک حەفتەی ڕابردوو لە سڤێنێسوید، سنووری نێوان نەرویج و سوید، سەرقاڵی کاری ڕۆژانەیان بوون و وەک ڕۆتینێکی ڕۆژانە کۆنتڕۆڵی باری ناو ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرد. بەڵام کاتێک یەکێک لە کارمەندەکان دەرگای پشتەوەی پیکابێکی کردەوە، کەڵەشێرێک مەجالی هێنا و خێرا لە پیکابەکە پەڕییە خوارەوە و ڕای کرد. کارمەندانی گومرک بەدوای کەڵەشێر کەوتن و دەیانویست بیگرن، کە ئەو هەوڵەی ئەوان و ڕاکردنیان بەدوای کەڵەشێر بە کامێرای چاودێری تۆمارە کراوە. بەڵام مەسەلەی جێگای سەرنج ئەوە بوو کە کەڵەشێرکە بە قاچاخ برابووە سنووری نەرویج. بە وتەی وەنکە فرێدریکسۆن بەرپرسی گومرکی سڤینێسوند کەلەگەڵ ڕادیۆی پێ فیرا سید، قسەی کردووە، پێویستە مرۆڤ ئیجازەیەکی تایبەتی هەبێ تا بتوانێ حەیوانێک لە سنوور بپەڕێنێتەوە. ئیجازەیەک کە خاوەنی کەڵەشێر نەیبوو. ئاکامی نەبوونی ئیجازەو ڕاکردنی کەڵەشێر بووە هۆی ئەوە کە خاوەنی کەڵەشێر ناچارکرا هەم کەڵەشێر و هەمیش چەند مریشکێکی ناو پیکابەکە بکووژێتەوە.
ڕادیۆ کوردی سوید
به‌روار:  14/02/2020
659   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   569
کۆی سه‌ردان:   29229367