چەندین پیاو لەسەر کڕینی سێکس لە ستۆکهۆڵم دەستگیر کران
پۆلیسی ستۆکهۆڵم چەندین پیاوی لە کاتی سێکس کڕین لە سێ ئادرەسی جیاواز لە ستۆکهۆڵم دەستگیر کردووە.
دەستگیر کردنی ئەو کەسانە لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنێکی پۆلیس دا بووە کە لە چەند حەفتەیەک لەمەوبەرەوە دەستی پێ کردبوو.
بە پێی ڕێسای نوێ کە پۆلیس و دەزگە پێوەندیدارەکان ئێستا پێڕەوی لێ دەکەن ئەو کەسانەی وەک کڕیاری سێکس دەستگیر دەکرێن هەر لە شوێنی دەستگیر کرانەکە، لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێ و سزای ماڵیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 12/02/2020
677 جار خوێندراوهتهوه
|