مەلا عەلی کەڵەکەچی لە مەدینە دەستگیر کرا
لڤین:
پۆلیسی مەدینە رایگەیاند، كەسێكی بە رەگەز عێراقییان دەستگیركردووە، لەناو خەڵكی مەدینەدا بانگەشەی چاككردنەوەی كەسانی كوێر و نەخۆشی كردووە.

حسین قەحتان، وتەبێژی پۆلیسی مەدینە، رایگەیاند: ئەو كەسەی دەستگیركراوە تەمەنی ٥٠ ساڵ دەبێت، دوای ئەوەی ڤیدیۆكانی بڵاوكراوەتە لە شاری مەدینە، گوایە چارەسەری نەخۆش دەكات، بەدوایدا گەڕاون و دەستگیریان كردووە.

وتەبێژی پۆلیس مەدینە وتیشی: رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر ئەو كەسە گرتووەتە بەر و لە ئێستادا راگیراوە، دوای ئەوەش پەڕەكانی سعودیە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان وینە و ڤیدیۆی مەلا عەلی كەڵەكیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە ئەو كەسەیە دەستگیر كراوە.
به‌روار:  12/02/2020
431   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   260
کۆی سه‌ردان:   29231784