چێشتخانەکانی چین لە ئاوی زێراب زەیتی خواردن درووست دەکەن
راپۆرتێك: هه‌ندێك له چینییه‌كان زه‌یتی خواردن له "ئاوی زێرابه‌كان" درووست ده‌كه
K24
چه‌ند راپۆرتێكی میدیایی باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له چینییه‌كان، زه‌یتی خواردن له ئاوه‌ڕۆیی پیسی ناو مه‌زراكان درووست ده‌كه‌ن، سزای ئه‌و كاره‌ش زیندانی تا هه‌تایی ته‌نانه‌ت له سێدارهدانیشه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "Daily Star"، هه‌ندێك له چینییه‌كان، بۆ درووستكردنی زه‌یتی خواردن، سوود له ئاوه‌ڕۆی پیسی ناو مه‌زراكان وه‌رده‌گرن، دواتریش به نرخێكی كه‌م به چێشتخانه‌كان ده‌فرۆشن و ئه‌وانیش بۆ درووستكردنی جۆره خواردنێكی تایبه‌ت به ناوی "سیچوان" به‌كاریده‌هێنن.
ئێستاش كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین چاودێرییه‌كی توندتریان خستووه‌ته سه‌ر ئه كه‌سانه و سزاكانیشیان قورس‌تر كردووه، به جۆرێك له زیندانی تا هه‌تایی، تاكو له سێداره‌دان ده‌یانگرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی مه‌ترسییه تهندرووستییهكه په‌یوه‌ندی به سه‌دان ملیۆن چینییه‌وه هه‌یه.
هه‌رچه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌یوه‌ندی به‌و جۆره زه‌یته نییه، به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه نایاساییانه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی زۆرێك له خه‌ڵكه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی خۆراك.
میدیاكانی چینیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره زه‌یته هاوشێوه‌ی ژه‌هره و كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ درووست ده‌كات، وه‌كو سكچوون و و ژانی سك و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی ته‌ندرووستی، كه به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره.
وه‌ك میدیا چینییه‌كان باسیان كردووه، هه‌رچه‌نده سزای توند به‌رامبه‌ر به‌و كاره دانراوه، به‌ڵام تا ئێستاش نزیكه‌ی 10%ی زه‌یت له ئاوی زێرابه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه دووباره به‌كارده‌هێنرێته‌وه.
له ساڵی 2011 نزیكه‌ی 32 كه‌س به تۆمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و زه‌یته تۆمه‌تبار كراون، كه 100 تۆنیان به‌رهه‌مهێناوه، دواتریش له ساڵی 2013 كه‌سێك به هۆی بازرگانیكردنی به ئامراز و كه‌رسته‌كانی پاڵاوتنی نه‌وت ده‌ستگیركرا.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2017، ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی 10 كه‌س له هه‌رێمی چیجیانگ راگه‌یه‌ندرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاوی زێراب و پاشه‌ڕۆیان گواستووه‌ته‌وه نزیك چێشخانه‌كان.
وه‌ك راپۆرته‌كه باسی كردووه، ئاوه‌ی زێرابهكه دووباره به‌كارهێنراوه‌ته‌وه و زه‌یتی لێدرووست كراوه، دواتریش ئه‌و زه‌یته به نرخێكی كه‌متر به چێشخانه‌كان فرۆشراون.
سەیری ڤیدیۆکە بکە
بهروار: 11/02/2020
826 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|