50 هەزار کەس لە چین بە ڤایرۆسەکە مردوون و پەکین دەیشارێتەوە
ماڵپەرێكی جیهانی هەواڵێكی بە شێوەی بۆمب لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

ماڵپەری (فۆر ئێكس لایڤ) رایگەیاند : " ملیاردێرێكی چینی بەناوی (Guo Wengui) كە لە ئەمریكا نیشتەجێیە زانیاری نەزانراو لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات كە ئێستا جیهانی تووشی مەترسی كردووە".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " بەپێی قسەكانی ملیاردێرە چینییەكە بێت ئەو ژمارەیەی كە چین بڵاوی كردۆتەوە دەڵێن تا ئێستا (40171) كەس دووچاری ڤایرۆسەكە بوون و تەنها (903) كەس مردوون راست نییە".

وتیشی : " ئاماری راستەقینە ئەوەیە تا ئێستا (1) ملیۆن و (500) هەزار كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن و زیاتر لە (50) هەزار كەس بەهۆی ئەمەوە مردوون".

ملیاردێرەكە ئەوەش دەڵێت : " لە ووهان (49) شوێن هەیە بۆ سوتاندنی لاشەی مرۆڤەكان و رۆژانە زیاتر لە (1) هەزار كەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانی لەدەست دەدات ، بەڵام ئەوان راستییەكان ئاشكرا ناكەن".
کوردیو
به‌روار:  11/02/2020
558   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   748
کۆی سه‌ردان:   29260546