باپیرم ( ١٣٢ ) ساڵ ژیا
منداڵێك لە ناو شەمەندەنەفەرێکا شوکولاتەی ئەخوارد کەسێکیش لە تەنیشتیەوە دانیشت بوو .
منداڵەکە شوکولاتەیەکی تری خوارد ، دوایی دانەیەکی تری خوارد.
پیاوەکەی تەنیشتی پێ ی ووت خراپە بۆ دانت ئەوەندە شوکولاتە مەخۆ ؟
منداڵەکە ووتی باپیرم ( ١٣٢ ) ساڵ ژیا .
پیاوەکە پێی ووت ئەو هەموو تەمەنە لەبەر ئەوە بوو کە شوکولاتەی خواردووە ؟
منداڵەکە ووتی نەخێر ، لەبەرئەوەی ئەو تەنها کاری بەسەر خۆیەوە هەبوو ، هەقی کەسی تری نەبووە !!.. 🙈
بهروار: 10/02/2020
402 جار خوێندراوهتهوه
|