تڕ لێدان قەدەغەیە . 🚼

حاکمێک بۆ ئەوەی وڵات مەشغوڵکا بەوەزیرەکەی وت : چەن یاسایەک ڕێکخە تا زمانی ئەم خەڵکەی پێ ببەستین !
بۆ ڕۆژی دوایی وەزیر هاتە لای حاکم و یاساکانی خوێندەوە :

۱ . باج و سەرانە سێ ئەوەندە زیاد دەکرێ .
۲ . مووچە دەبێتە یەک لەسەر چوار واتە چارەکە مووچە .
۳ . حاکم ساحێبی گیان و ماڵی خەڵکیە .
٤ . تڕ لێدان قەدەغەیە .

حاکم وتی : خاڵی چوارەم مانای چیە!؟
وەزیر : خاڵی چوارەم خاڵی دڵنیاییە ، دواتر لێی تێدەگەی !

جاڕچیەکان یاساکانیان بەوڵاتدا بڵاو کردوە ، و خەڵکی وتیان باشە ئەوەی کە ماڵ و گیانی ئێمە بۆ پاشا بێت ڕوونە چونکە ئەو ساحێب دەسەڵاتە ، بەڵام یانی چی تڕ لێنەدەین !؟

ئیتر بۆئەوەی بێ فەرمانی شا بکەن لە کۆڵان و سوچ و پێچی شاردا تڕیان لێدەدا و مەجلیسی شەوانیان بە تڕ ئەڕازاندەوە ، هەرکات ئەتڕین هەستیان ئەکرد کارێکی سیاسی گرنگ ئەنجامدەدەن ! پۆلیسیش لێرە و لەوێ تڕنەکانیان دەستگیرئەکرد و هەندێ جار موداهەمەی تەوالێتە گشتیەکانی شاریان ئەکرد بۆ ڕەشبگیری تڕلێدەرەکان !

تا ڕۆژێک شا بەوەزیری وت : ئێستا تێگەشتم لەو خاڵە کەچەن دڵنیاکەرەوەیە چونکە بوەتە هۆی بیرچوونەوەی هەرسێ خاڵەکەی تر .😯😡
به‌روار:  09/02/2020
1290   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   857
کۆی سه‌ردان:   29247358