ئەمەریكا بنكەیەكی سەربازی لە حەسەكە دروست دەكات
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان دروستدەکات".
ئاوێنە: روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە گەڕەکی گوێران لە باشووری پارێزگای حەسەکە کردووە.
روانگەی سووری روونیکردووەتەوە، شوێنی دروستکردنی بنکە سەربازییەکە پێشتر بنکەیەکی بەرگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بوو.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ھاوكات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردسیان، ئەمەریكا بەشێك لە ھێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان كشاندبووەوە.
ئاوێنە
بهروار: 08/02/2020
485 جار خوێندراوهتهوه
|