ویژدان و ئەخلاقی ئەوروپا بەرامبەر خەباتی باکووری کوردستان
کۆتایی مانگی کانونی دووەم، دادگای باڵای بەلجیکا لەبارەی پەکەکەوە بڕیارێکی مێژووییدا. ئەم بڕیارە گرنگە پەیوەندی بە هەموو کوردێکەوە هەیە. لە لایەن دۆست و دوژمنانی کوردانەوە هەموویان قبوڵدەکرێت کە گەورەترین پارتی کوردی، پەکەکەیە. وەک تیرۆریست لەقەڵەمدانی پەکەکە، لە ڕاستیدا هێرشێکە لەدژی هەموو کورد. خۆی دەوڵەتانی ئەوروپا بە هۆی بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، پەکەکەیان خستە لیستی تیرۆرەوە. بەڵام هیچ هۆکارێک نەبوو کە ئەوروپا ئەو بڕیارە بدات. گەلی کورد لە ڕووی ڕێزگرتن لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا سەرەکیترین گەلە. گەلی کورد بە هەبوونی خۆی بەها و دەوڵەمەندی لە ئەوروپا زیاتر دەکات.

بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا کە دەڵێت پەکەکە تیرۆریست نییە، هەرچەندە درنگیش بێت، بەڵام بڕیارێکی لە جێ خۆیدایەتی. وادیارە گوێیان بە ویژدان و یاسا داوە. هەر کەس و دەزگایەک کە گوێ بە ویژدان و یاسا بدات، جگە لەم بڕیارە ناتوانێت هیچ بڕیارێکی تر بدات. دادگای بەلجیکا لەم ڕووەوە بە ویژدان و یاسا، نوێنەرایەتی خەڵکی ئەوروپای کرد. دەرکردنی بڕیارێکی بەم شێوەیە بۆ ئەوان شەرەفێکە. مێژوو بە باشی باسی دادگاکەیان دەکات، نەوە و منداڵەکانیان شانازیان پێوەدەکەن.

لە لایەکی ترەوە، بێگۆمان لەگەڵ ئەم بڕیارە هەڵوێستی سیاسی ناگۆڕێت. دادگاکانی دەوڵەتانی تری ئەوروپاش یەکسەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیار نادەن. بەڵام دوای بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا لەبارەی پەکەکەوە، ناتوانن بە هەمان هەڵوێستی پێشوو مامەڵە لەگەڵ پەکەکەدا بکەن. جگە لە ئەڵمانیا هیچ وڵاتێک ناتوانێت چاوی بەرامبەر ئەم بڕیارە بگرێت. هیچ نەبێت دادگاکانی ئەو وڵاتانە ئیتر لە دەزگاکانی ئەو وڵاتانە جیاوازتر  و سەربەخۆتر دەبن. هەرچەند تا ڕادەیەک، هاوشێوەبن، بەڵام بۆ ئەوەی وڵاتانی تریش بڕیارێکی بەم شێوەیە بدەن، هیچ ئاسویەک وەدیارنەکەوتووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا دۆخێکی نوێی دروست کردووە. لە ڕووی مامەڵەی لەگەڵ پەکەکەوە جیاوازی لەنێوان بەرلە بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا و دوای بڕیارەکە دەبینرێت. ئەوە شتێکی زۆر گرنگە.

لە لایەکی ترەوە هەموو جیهان بینی کە گەورەترین ڕێکخستن کە لەدژی داعشی تێکۆشانی کرد، پەکەکە بوو. ئەو کەسانەی هێڵی بیردۆزی و سیاسەتی ڕێبەری گەلی کورد قبوڵ دەکەن لە هەموو جێگایەک لەدژی داعش بە شێوەیەکی بەهێز تێکۆشانیان کرد. پەکەکە لە شەنگال بە پاراستنی ئێزدیەکان، کۆمەڵگایان لە قڕکردن ڕزگار کرد. بەم شێوەیە ڕێگەیان لە شەرمی گەورە گرت کە ئەوروپاش لەناویدایە. بەم شێوەیە شەرەفی مرۆڤایەتی و ئەوروپای پاراست. ئەوانەی کە پەکەکەیان خستە ناو لیستی تیرۆر. هەموو کوردیان لەژێر تۆمەتدا هێشتەوە. بەم شێوەیە لەبەرامبەر ستەملێکراوترین گەلی جیهان کە گەلی کوردە، بۆچوونێکی نەرێنی دروست کرد. ئەوانەی بەم شێوەیە سەیری کورد دەکەن و بەم شێوەیە هەڵوێست وەردەگرن، لە هەمانکاتدا سیاسەتی قڕکردنی کورد ڕەوا پیشاندەدەن. بۆیە، دەوڵەتی تورک بە بیانۆ و بانگەشەکانی کە دەڵێن، "من لەدژی تیرۆر شەڕ دەکەم' هیچ زوڵم و زۆردەستی نەما کە بەڕێوەینەبات. بەم هەڵوێستەی خۆیان دەوڵەتانی ئەوروپاش دەبن بە پشتگیر و هاوبەشی سیاسەتی زوڵمی دەوڵەتی تورک. دادگای باڵای بەلجیکا بە بڕیارەکەی، ئەوروپای لە دۆخێکی خرابدا هێنایە دەرەوە. بەو هۆیەوە پێویستە وەڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ دەزگاکانی خۆیان چاو لە دادگای باڵای بەلجیکا بکەن.

دوای دادگای باڵای بەلجیکا پێویستە کورد لە کام وڵاتی ئەوروپا بن و ئەم بڕیارە وەک نمونە پیشان بدەن و لە ڕووی یاساییەوە بە بەهێزی تێبکۆشن. بە تایبەتی لە کاتێکدا کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک زۆر ڕەخنە دەکرێن.  پێویستە ئەوانیش دەست بە هەوڵێک بکەن کە بڕیار و بۆچوونە نەرێنیەکانی سەر پەکەکە نەهێڵن. لەبەرئەوەی هێرشی سەر پەکەکە هێرشی سەر هەموو کوردێکە و جیهانیش لەوە تێگەیشتووە. لە جیهاندا یەکەمین تیرۆریست دەوڵەتی تورکە. ئەو دەوڵەتەی داعش و ئەلنوسرە بەخێودەکات. ئەو دەوڵەتە لە هەموو شوێنێک چەتە دروست دەکات و بەکاریان دەهێنێت. لە سوریا بەکاریان دەهێنێت، لە لیبیا بەکاریان دەهێنێت... لە ناو تورکیا لەدژی هێزەکانی دیموکراسی و کوردان بەکاریان دەهێنێت. ئەگەر لەدژی تیرۆریزم  تێکۆشانێک بەڕێوەببرێت، پێویستە سەرەتا لەدژی دەوڵەتی تورک هەڵوێست پیشان بدرێت. هەموو ڕۆژێک دەوڵەتێک کە هەڕەشە لە جیهان و دەوڵەتانی تر دەکات کێیە؟ دەوڵەتی تورکە. لە جیهاندا دەوڵەتێکی بەم شێوەیە نەبینراوە. بێگۆمان ئەوەی دەوڵەتی تورکی خستە ناو دۆخێکی بەم شێوەیەدا، ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپان.

دادگای باڵای بەلجیکا بە دوایین بڕیاری خۆی، کۆتایی بە دڕۆ و بانگەشەکانی هێنا کە ئەوروپا خۆشی لەناویدابوو. ئەم درۆ و دیمۆگۆژیە لەسەرەتادا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بانگەشەی بۆکرا. دادگای بەلجیکا بە بڕیارەکەی لەهەمانکاتدا پیشانیدا دەوڵەتی تورک چۆن جیهان هەڵدەخەڵەتێنێت. ئەم بڕیارەش ئاشکرایدەکات کە پەکەکە تیڕۆریست نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکرایدەکات، ئەگەر تیرۆریست و تیرۆریزمێک هەبێت ئەویش دەوڵەتی تورک خۆیەتی. ئەوانەی پەکەکە بە تیرۆریست لەقەڵەمدەدەن کە بۆ ئازادی و دیموکراسی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەکۆشێت، دەوڵەتی تورک و ئەو دەوڵەتانەن کە پشتگیری لێدەکەن. بە هیوای ئەوەی کە دادگای باڵای بەلجیکا ببێتە نمونە بۆ هەموو وڵاتانی ئەوروپا و دەزگاکانی.

فورات نیوز
به‌روار:  08/02/2020
393   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   723
کۆی سه‌ردان:   29257643