ویسکی جاک دانیاڵس


جاک دانیاڵس 1846-1911 کەبەهێزترین بڕاندی ویسکی ئەمەریکا یە و یەکێکە لەباشترین جۆرەکانی ویسکی لەجیهاندا و ساڵی 16 بۆ 17 ملیۆن بوتڵ دەفرۆشرێت و نرخی بڕاندەکە لەئێستادا بایی 12 ملیار دۆلارە.. ساڵی 2017 رۆژنامەی نیویۆڕک تایمز لەبەدواداچونێکی وورد و مێژوویدا سەلماندی کە نهێنی دڵۆپاندن و دروستکردنی ویسکی جاک دانیاڵس لە1856 دا دەگەڕێتەوە بۆ کابرایەکی ئەفەریقی "کۆیلە" کەلەیەکێک لەکێڵگەکانی ولایەتی تێنسی لای خێزانی جاک دانیاڵس کاریکردوەو فێری دروستکردنی ویسکی کردوە.
کابرای ئەفەریقی کەناوی نێرست گرین بوەو بە مامە نێرست ناسراوە، دوای یاسای هەڵوەشانەوەی کۆیلایەتی لە1866دا چوەتە کارگەکەی جاک دانیاڵس و وەچەکانی پشتاوپشت کاریان تیاکردوە.
ساڵی 2017 دوای راپۆرتەکەی نیویۆڕک تایمز، کۆمپانیای زەبەلاحی جاک دانیاڵس دوای 150 ساڵ دانی بەڕاستیەکەدا ناو ناوی نێرست گرینی خستە وێبسایتەکەوەو ویسکیەکی سپێشڵی بەناوی ئەنکڵ نێرست خستەبازاڕاوەو بەشێک لەداهاتی بەرهەمەکەش دەدات بەخێزانی نێرست گرین.

تێبینی یەکەم: وێنەکە دەستەڕاست ڕیش سپیەکە جاک دانیاڵسە، ڕەشپێستەکەی دەستەچەپ کوڕی نێرست گرینە.

توانا عوسمان
به‌روار:  08/02/2020
598   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   459
کۆی سه‌ردان:   29228168