سۆزۆکی وحکوومەتی هەرێم😆
رۆژی یەکەمی خوێندن لە قوتابخانەیەكی ژاپۆنی
قوتابیەکی تازە دەچێتە پۆلێك بە ناوی سۆزۆکی کە کوڕی بازرگانێکی ژاپۆنی یە.
مامۆستا ئەڵێت: با ئەمڕۆ بە پێداچوونەوە بە مێژووی ئەمریکا دەست پێ بکەین
( ئازادیم بدەرێ یان مردن ) ووتەی کێ یە ؟
کەس جووڵەی نەکرد تەنها سۆزۆکی نەبێت ، دەستی بەرز كردەوەو وتی:
( پاتریك هنری ١٧٧٥)
مامۆستا ۆتی :- جوانە
کێ وتی:- حکومەتی گەل بە گەلە و بۆ گەلە ؟
دیسان وەڵام نەبوو جگە لە سۆزۆکی نەبیت کە وتی:-
( ئەبڕەهام لنکۆلین ١٨٦٣)
مامۆستا رووی لە تەلەبەكان کرد و وتی:- ئەبێ شەرمەزابن ، سۆزۆکی تازە هاتۆتە قوتابخانە و و مێژوو لە ئێوە باشتر ئەزانێت!
مامۆستا گوێی لە وورتەیەك بوو :- ( لەعنەت لە ژاپۆنی یەکان بێت )
یەکسەر هاواری کرد :- کێ بوو وتی نەفرەت لە ژاپۆنیەكان؟
سۆزۆکی دەستی بەرز كردەوەو وتی:
( لی ئیۆ کۆکا ١٩٨٢)
خوێنکارەکان تووڕەبوون و یەکێکیان وتی:- ئەی هەژار ئەم جارە هەر شتێكی تر بڵێیت ئەتکوژم.
سۆزۆکی پڕ بەدەنگی هاواری کرد :-
( چاری کۆندت کە قسەی لەگەڵ شاندرا لێڤی دەکرد ٢٠٠١
مامۆستاكە بورایەوە !!!
تەلەبەكان لە دەورەی كۆبونەوەوو یەکێکیان بە سۆزۆکی وت:- دەبی جادە بە جادە و ماڵ بە ماڵ ڕاوت بنێم
سۆزۆکی وتی:-
عەقید مەعمەر قەزافی ٢٠١١
پاشان بەڕێوەبەر چوە ژورەوەو وایزانی مامۆستاكە خەوتوە بۆیە وتی :- موچەكەت ئەكەم بە چارەک
سۆزۆکی وتی:-
حکومەتی هەرێمی کوردستان۲۰۱۷
وەرگیراوە
بهروار: 28/01/2020
1275 جار خوێندراوهتهوه
|