چیرۆکی گەنجێکی بێسەروشوێن لە رێگەی ئەوروپا
دیاری تەمەن ٢٤ ساڵ لە کۆتایی مانگی ۱۰ ی ساڵی ڕابردوو ماڵەکەیانی جێهێشت، ئەگەرچی زانیاریەکی ئەوتۆنییە لەناو ئەو یەختەدابووە کە ۱۱ ی ئەم مانگە ژێر ئاو کەوت یان نا، بەڵام باوکی دیاری دەڵێت تا پێش چوونە ناویەکختەکەوە پەیوەندیان هەبووە و دواتر پەیوەندیان نەماوە.

دیار لە ماڵێکدا بوو کە دەڕوانێت بەسەر ئاوی بەنداوی دوکاندا، لە دوای ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی نێوان یۆنان و ئیتاڵیاوە هیچ هەواڵێکی نییە و بێسەروشوێنە.

لەو بارەیەوە باوکی دیاری دەڵێت، "ئەو دەیویست ژیانێکی باشتر لە وڵاتانی ئەوروپا لە ژیانەکەی کوردستانی فەراهەمبکات، بۆیە چوارخوشک و دایک و باوکی بەجێهێشت بەڵام ئێستا هیچ سۆاغێکی نییە".

دایکی دیاریش، بە وتەی خۆی ئێستا دووخەمی هەیە، یەکیان خەمی کوڕەکەی و ئەوەی تریشیان زاواکەی، چونکە هەردووکیان هاوسەفەربوون و ئێستا بێسەروشوێنن، دەشڵێت، "تا ئێستا حکومەت هیچی بۆ نەکردوین".

هاوکات، شوان حمەئەمین ئامۆزای دیاریە کە ئەویش لەئێستادا بێسەروشوێنە، شوان خێزاندارە و دووکوڕی هەیە.

لەو بارەیەوە ئێن ئاڕتی سەردانی قایمقامیەتی دوکانی کرد، سەرباری ئەوەی قایمقام ئامادەنەبوو قسەبکات، بەڵام ئاماژەی بەوەدا، "ئەوان چیان پێبکرێت بۆ ئەو دووگەنجە بێ سۆراغەی دوکان دەیکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ۱۱ی ئەم مانگە یەختێک لە ڕێڕەوە ئاوییەکانی نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و یۆنان بە ٥۳ کۆچبەرەوە نقومبوو، کە لەو ژمارە کۆچبەرە ٢٢ کەسیان کوردبوون و سێ کەس ڕزگاری بووە و تەرمی پێنج کۆچبەری کوردیش گەڕێنراوەتەوە کوردستان، بەڵام تا ئێستا ۱٤ کۆچبەری کورد کە لە یەختەکەدابوونە بێ سەروشوێنن.

سەیری ڤیدۆکە بکە
ئێن ئاڕتی 
به‌روار:  28/01/2020
413   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   762
کۆی سه‌ردان:   29238445