کەس لە مالمۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە
لە ماڵموێ گومان دەکرا دوو کەس گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێن، بەڵام تاقیکردنەوەکان دەری خستووە گوومانەکان ڕاست نەبوون و کەس هەڵگری ئەو ڤایرۆسە کوشەندەیە نییە.
لە لایەکی دیکەوە ئاندێرش تێگنێل لە دەزگەی تەندرووستی گشتی خەڵک، دەبێژێ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی پاکەت و باری پۆستەوە بڵاو نابێتەوە. ئاندێرش بە بەشی هەواڵی ڕادیۆی سویدی وتووە ئەو نەخۆشیە لە ڕێگەی کەسەکانەوە زیاتر بڵاو دەکرێتەوە و لە ئێستاش دا هێچ ڕیسکێک بۆ بلاوی بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ڕێگای پاکەتی پۆستی لە وڵاتی چینەوە نییە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 28/01/2020
270 جار خوێندراوهتهوه
|