ڤایرۆسی کۆرۆنا 56 کەسی کووشتوە و بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە
کۆمیسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین 2000 کەسی تێپەڕاندووە و 56 تووشبوو بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دواین راپۆرتی کۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە چین دەژین، بەڵام لە چەندین وڵاتی دیکەش تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
لە راپۆرتەکەی کۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین هاتووە تاوەکو ئێستا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە چین، لە تایوان، هۆنگ کۆنگ، ژاپۆن، سەنگاپورە، تایوان، ئەمریکا، ڤێتنام، مالیزیا، نیپاڵ، کەنەدا، فەڕەنسا و ئوسترالیا تۆمارکراوە.
دواین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا وڵات بە وڵات:
چین
1975 حاڵەت
تایلاند
4 حاڵەت
ژاپۆن
4 حاڵەت
کۆریای باشوور
3 حاڵەت
ئەمریکا
٣ حاڵەت
سەنگاپورە
4 حاڵەت
ڤێتنام
2 حاڵەت
فەڕەنسا
3 حاڵەت
ئوسترالیا
4 حاڵەت
مالیزیا
3 حاڵەت
نیپاڵ
1 حاڵەت
کەنەدا
1 حاڵەت
راستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڤایرۆسی کۆرۆنا گرووپێكی فراوانی ڤایرۆسەکانە، ساڵی 1965 لە مرۆڤ دەستنیشانکرا. هۆکارەکانی تووشبوون جیاوازن، دەگوترێت لە ئاژەڵەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام لە نوێترین زانیارییەکان لەبارەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، مەترسیی هەیە لە کەسێكەوە بۆ کەسێكی دیکە بگوازرێتەوە.
نیشانەکانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی سەرمابوونن، کە پێکدێن لە سەرئێشە، ئاو لە لووت هاتن، کۆکە، تا، هەناسەتەنگی، ئازاری جەستە و لەرز، کە هەموو کات بەم شێوەیە سادە نییە، هەندێكجار هۆکاردەبێت بۆ هەوکردنی سییەکان و لوولەکانی هەوا، رەنگە تووشبووەکە بکوژێت.
ڤایرۆسەکە یەکەمجار لە ساڵی 1965 دۆزراوەتەوە، ساڵی 2002 لە چین بڵاوبوویەوە و لە مرۆڤ دەستنیشانکرا، گوازرایەوە بۆ 25 وڵات، 8000 کەسی نەخۆشخست و زیاتر لە 700 کەسی کوشت.
ڤایرۆسەکە جارێكی دیکە لە ساڵی 2012 سەری هەڵدا، لە سعودیە و ئوردون بڵاوبوویەوە و هەمان ساڵ لە 25 وڵات تۆمارکرا، نزیکەی 800 کەسی کوشت.
ڕووداو
بهروار: 27/01/2020
361 جار خوێندراوهتهوه
|