100 بارهەڵگر کەلوپەلی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرا

هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە، رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کردووە

ئاوێنه‌: روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە و کەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆ دەگرێت رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاروانەکە لە پارێزگای حەسەکە و دێرزوور جێگیر دەکرێن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت 16ی ئەم مانگە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 75 بارهەڵگر پێکهاتبوون رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد
به‌روار:  27/01/2020
376   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   700
کۆی سه‌ردان:   29250523