بەیەکگەیشتن و دیدارێک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
ڕۆژی شهممه ڕێکهوتی 25-01-2020 کات14:00
زانیاری چییە؟ سەرچاوەکانی چین؟ بۆچی گرنگە، چۆن بەڕێوەیدەبەین و دەیپارێزین!
بەڕێزان و ئازیزان،.........پاش سڵاو و ڕێز،
لە دەستپێکی ساڵی نوێ و وەرزی نوێی چالاکییەکانی یانەی کوردیی "میدیـــا" لە هۆڵەندا، بە خۆشحاڵییە یانەی کوردیی "میدیــــا" لە شاری دەنهاخ ڕۆژی شهممه ڕێکهوتی 25-01-2020 کات14:00 دووی پاشنیوەڕۆ بەیەکگەیشتن و دیدارێکی بۆ بەڕێز (هاوڕێ باخەوان) و هاوکارانی لە ڕێکخراوی کوردیپیێدیا ڕێکخستووە، کە تییدا تیشک دەخەنە سەر ئەوەی، کە زانیاری چییە؟ سەرچاوەکانی چین؟ بۆچی گرنگە، چۆن بەڕێوەیدەبەین و دەیپارێزین...!
بۆ ئەم کۆڕە بە تایبەت بانگێشتان دەکەین، تا لە گفتوگۆیەکی لێبراوانەدا، ڕووبەڕوو پێکەوە لەگەڵیان بدوێین و زانیاری ئاڵوگۆڕ بکەین. خۆشحاڵ دهبین بە ئامادەبوونتان بۆ ڕۆژی شهممه ڕێکهوتی ڕێکەوتی 25-01-2020 کات14:00 دووی پاشنیوەڕۆ.
کۆڕەکە له شاری دەنهاخ، لە کۆمیتەی ڕێکخستنی (ی.ن.ک) لەم ناونیشانەی خوارەوه ساز دەکرێت:
Melkwegstraat 2, 2516 AJ Den Haag
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
بە هۆی ئهم ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆن و ڤایبەرانهوه، دەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن؛ کاک ئیبراهیم عهلی سهعید: 0645262337، کاک مەبەست جەعفەر: Whatsapp: 06-83826334 ، سەردار فەتاح 06-8495087 Whatsapp:
یان ئیمهیل ئهدرێسی "میدیـــا":
[email protected]
--
KVN Midia
Kantoor: de meevaart, Balistraat 48a-9, 1094 JN Amsterdam
Mob: 0647988634 E: [email protected], k.v.k.: 40536751 Giro: 6094559
------------------
یانهی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵهنده
بهروار: 23/01/2020
484 جار خوێندراوهتهوه
|