شەڕڤانێکی سەیدسادق لە ڕۆژئاوا شەهید بووە
هەواڵی شەهیدبوونی شەڕڤانێكی یەپەگە كە خەڵكی سەیدسادقە راگەیاندرا

ئەمڕۆ هەواڵی شەڕڤانێكی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، بەناوی نێچیرڤان بابا تاهیر بابەعەلی ناسراو بە (هەڤاڵ شاهۆ لەشكر) راگەیاندرا.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەر، هەڤاڵ شاهۆ لە مانگی شوباتی 2018 بەشداری كردووە سەرەتا لە قەندیل بووە و ماوەی ساڵێكیشە چووەتە رۆژئاوای كوردستان و لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی سوپای توركیا، لە شارۆچكەی گرێ سپی شەهید بووە.

هەڤاڵ شاهۆ لەدایكبووی ساڵی 2000 و دانیشتوی شارۆچكەی سەیدسادقە. بە شەهیدبوونی هەڤاڵ شاهۆ، سەیدسادق دووەم شەهیدی دا لە رۆژئاوای كوردستان.
پەیسەر پرێس
به‌روار:  19/01/2020
509   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   892
کۆی سه‌ردان:   29247552